"ژن، ژیان، ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە مانیفێستۆی شۆڕشی ژنان"

ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سڵاو لە ساڵیادی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەن و دەڵێن: دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بوو بە فەلسەفە، نەخشەی ڕێگا و ڕوانگەی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.

ڕۆناهی نودا

 

قامیشلۆ- لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ژنێکی کورد بەناوی "ژینا ئەمینی" خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئێرانەوە ئەشکەنجەدرا و کوژرا، دوای کوشتنی گەل ڕاپەرین و بە پێشەنگایەتی ژنان و بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بۆ هەموو جیهان بڵاو بووەوە. لە یەکەم ساڵیادی ئەم ڕاپەڕینەدا، گەلهێشتا لەسەر پێی خۆیانن و لە دژی هەموو جۆرە هێرش و کردەوەیەک و هێزی ئێران تێدەکۆشن.

 

بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- ئێران، ئەندامانی ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆچوونی خۆیان دەربڕی.

 

"ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- ئێران پیرۆزە"

پەروین یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتییک "پەیەدە" ، ڕاپەڕینی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی بەم شێوەیە هەڵسەنگاند: بە ڕۆحی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، سڵاو لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەین، شۆڕشەکە کە بە ئیرادەی ژنان و بە قژی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد، بناغەی ڕاپەرین و هەست و ئارەزوویەکی گەورە بوو بۆ ئازادی و دیاریکردنی چارەنووسی ئەو سیستمەی کە چەندین سەدەیە خۆی بەسەر گەلدا دەسەپاند، بە تایبەتی بەسەر ژناندا، بە هاواری ژینا ئەمینی، هەموو ژنان و گەل بەشدارییان لە ڕاپەڕینەکەدا کرد، شۆڕشێکی پیرۆز بە یەکگرتنی گەل و ژنان دەستیپێکرد، لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بە گەرمی و خۆشەویستییەکی زۆرەوە لە شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نزیک دەبینەوە، با گەل پێکەوە دەسەڵاتی ئێستا بڕووخێنن و گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکەن، دەمانەوێت لە هاوسەنگییەکی یەکساندا بژین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ژنان پێشەنگایەتی شۆڕشێکی نوێ و مێژوویەکی نوێ دەکەن، ئەم ساڵیادە بەبیردێنینەوەو ئەو بەرخۆدانە دەبینین کە بە پیرۆز ئەنجام دەدرێت، بە دڵ و ویستی خۆمان بەشداری  ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبین و دەڵێین پێکەوە ئەم ڕاپەڕینە سەردەخەین.

 

"تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنان هەموو ژنان ئازاد دەکات"

ڕەمزیە محەمەد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا، ژینا ئەمینی بەبیرهێنایەوە و کردەوەکانی دژ بە ژنانی بەم شێوەیە باسکرد: ئێمە بە شێوەیەکی سەرەکی یادی "ژن، ژیان، ئازادی" دەکەینەوە، یادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی و تەواوی ڕاپەڕینەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-ئێران دەکەینەوە، کردەوەکانی دژ بە هەموو ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ باکووری کوردستان و لە باشووری کوردستانەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە دژی ژنانی کورد لە دژی هەموو ژنان ئەنجام دەدرێت، بە تایبەتی ژنانی ئێزیدی کە لە شەنگال ڕفێندران و لە بازاڕدا فرۆشران، ئەمڕۆش بەردەوامن لە کردەوەکانیان دژی ژنان لە عەفرین و سەرێکانی، ئەم کردەوە نامرۆڤانەیە لە دژی ژنان کارێکی نامرۆڤانەیە، لەبەر ئەوە، ڕاپەڕینی ژنان لە دژی ئەم کردەوانە نەوەستێت و خەبات و بەرخۆدانی ژنان بەهێزتر دەکات. یەکگرتن و یەکگرتوویی ژنان بەردەوام دەبێت لە زیادکردنی خەبات دژی کردار و داگیرکاری، بەرخۆدان و تێکۆشانی ژنان هەموو ژنان ئازاد دەکات.

 

"ژن، ژیان، ئازادی بوو بە فەلسەفە، نەخشەی ڕێگا، و ڕوانگەی ڕاپەرین"

بوهار ئەورین، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، وتی: ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان-ئێران چەندین ساڵە لەژێر دەسەڵاتی ئێراندا دەژین، هەنگاوی ژیانی ژنان دەرفەتێکی گەورەی بۆ ژنان دروستکردووە بۆ دەربڕینی داواکارییە دیموکراسییەکان و ئازادی ژنان و مافی ژیان بە ئازادی، دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، فەلسەفە، نەخشەی ڕێگا و ڕوانگەی ئەم ڕاپەڕینە بوو، لە هەمان کاتدا، ئەم دروشمە تەنها لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان سنووردار نەبوو، بەڵکو لە هەموو جیهاندا بڵاو بووەوە، یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئەم ڕاپەڕینە لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی دەکرێت،  ئەم ڕاپەڕینە بووە هۆی ئەوەی هەموو خەڵکە چەوساوەکان داوای مافی خۆیان بکەن، یەکێک لەو ڕاپەڕینانە بەلوچ بوو کە چەندین ساڵە ڕووبەڕووی ستەم و نایەکسانی ڕژێمی ئێران بووەتەوە، یەکێکی دیکە لە دەستکەوتەکان داوای یەکسانی و دامەزراندنی یەکێتی گەلان بوو، لەو پرۆسەیەدا، گەلی کورد و بەلوچی بە پشتیوانییەکی زۆر بەهێز یەکتریان تەواو کرد، ئەو چروسکەی کە لە ژینا ئەمینییەوە دەستیپێکرد، بناغەی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بوو، کە دەتوانێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک بۆ داهاتوو بنیاد بنێت.

 

"ئەم سیستمە خۆی لەسەر قڕکردنی گەلان بنیاد دەنێت"

دالیا حەنان، ئەندامی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک "مەسەدە" سەبارەت بە بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بەو کردەوانە وتی: ئەو ڕاپەڕینەی لەوێ دەستیپێکرد دژی دیکتاتۆری ئێران بوو، ئەمڕۆ دەیان ڕێگا بە ناوی ئیسلامەوە بەکاردەهێنن و ژنان دەکەنە ئامانج لەژێر ئەم ڕێگایانەدا، ئەو ڕووداوەی کە بەسەر ژینا ئەمینیدا هات، هەموومان دەزانین، ئەنجامی بیرکردنەوەی دیکتاتۆری بوو و ئەو کەسانەی کە ئیرادەی ژنان قبوڵ ناکەن و یەکسانی کۆمەڵگە و پێکهاتەکانی کۆمەڵگە قبوڵ ناکەن. ئەمە ساڵێکی ڕاپەرینەو گەل لە دژی دیکتاتۆرییەتی ئێستا تێدەکۆشن، بەداخەوە ئەمڕۆ دەبینین کە هێزە نێودەوڵەتییەکان بێدەنگن سەبارەت بە هەڵوێستی گەل یان پشتیوانیکردنی گەل، هەموو کەس دەزانێت ئەگەر خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مافەکانیان بەدەست بهێنن، ئەوا لە هەموو شوێنێک کاریگەرییان دەبێت، سیستمەکە خۆی لەسەر قڕکردنی خەڵک بنیاد نا، لە لایەکی دیکەوە مەترسییەکانی هێزە نێودەوڵەتییەکان لەم دەسەڵاتە و یەکگرتوویی و یەکسانیی گەل هەیە، هەرچەندە ناکۆکی لە نێوان وڵاتاندا هەیە، بەتایبەتی ناکۆکییەکانی نێوان هەندێک لە وڵاتان لەگەڵ ئێران، بەڵام دەبینین کە دەوڵەتان هیچ هەڵوێستێکیان لە دژی ئێران نییە، چونکە هەموو کەسێک لە ئیرادەی ئازاد و ناسنامەی ئازاد دەترسێت، باوەڕمان وایە کە ئەم ڕاپەڕینە بە ئامانجی خۆی دەگات و ئازادی کۆمەڵگە مسۆگەر دەکات.

 

"ژینا ئەمینی بوو بە نموونەیەک بۆ ژنان لە جیهاندا"

مزگین چۆلاخ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی هیلالی زێڕینی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پشتیوانی خۆی بۆ سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران وەک کولتوور و هونەرێکی ژنان دەربڕی و وتی: پێش هەموو شتێک، سڵاو لە شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەین و یادی ژینا ئەمینی دەکەینەوە، شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە قژی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆش زۆرێک لە ژنان پێشەنگایەتی ئەم شۆڕشەیان کردووە، وەک دەڵێین شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان شۆڕشی ژنانە و شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێشەنگایەتی ژنان دەستیپێکرد،  ئەو کەسانەی کە کولتووری خۆیان هەیە، خاوەنداری لە کۆمەڵگە و شۆڕش دەکەن ژنن، دەڵێین ژینا ئەمینی نموونەیەک بوو لە شۆڕشی ژنان و دەڵێین ئەمە دەبێتە نموونەیەک بۆ هەموو شۆڕشی ژنان لە جیهاندا، وەک ژنانی کولتوور و هونەر کە کلتوورەکەمان دەپارێزین، پشتیوانی لە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین و دەڵێین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بەدوای دۆزی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوەین.