“هونەری گفتوگۆ ڕێگەیەکە بۆ بنیاتنانی کەسی بەرامبەر”
بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختانەی بەسەر کوردستاندا هات، گەنجان هۆشیارییەکی تەواویان نیە و بۆ ئەم مەبەستەش کۆڕێکی هونەری گفتوگۆ ڕێکخرا.
سلێمانی
ئەمڕۆ لە هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی ڕێکخراوی میدیا لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا کۆڕێکی لە ژێر ناونیشانی “هونەری گفتوگۆ” بۆ مامۆستا نیاز ئەبوبەکر ساڵح ڕێکخست.
کۆڕەکە بە دەقەیەک ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و ئاماژە بە ئەزمونی ئەو مامۆستایە کرا لە ماوەی کار کردنی ژیانیدا، نیاز ئەبوبەکر ساڵح ئاماژەی بەوەکرد، هونەری گفتەگۆ شتێکە دەبێت هەموومان پەیڕەوی بکەین بۆ ئەوەی خۆمان بگونجێنین لەگەڵ دەوروبەر و بتوانین کەسە ئازیزەکان لە ژیانمان بمێنێت، دەبێت لە نێوان قسەکەر و گوێگردا باسی شتێک بێ پەیوەنفیدار بێت بە خۆمانەوە، هەروەها گرنگە وشەی نەرم بەکاربهێنرێت.
وتیشی: هەوڵبدەین قسە کلتوریە کوردیەکان بهێنینە ناو گفتوگۆوە، لە کاتی گفتوگۆدا ئەگەر بە وشە جوانەکان ڕەخنە بگرین ئەوە کەسی بەرامبەر بنیات دەنێت و ئەوە بڵێین کە خۆمان خاوەنین و لە کاتی نەگونجاودا سەردانی کەسە نزیکەکان نەکەین.
“هەموو چینێکی کۆمەڵگە پێویستی هۆشیارکردنەوەیە”
ژوان باقی، شێوەکار ئاماژەی بەوەکرد، ڕێکخستنی ئەم جۆرە کۆڕانە پێویستیەکی گرنگی کۆمەڵگەکەمانە، چونکە شێوازی گفتوگۆکردن و هەڵسوکەت کردن لە کۆمەڵگەی ئێمەدا لاوازی پێوە دیارە، وە هەموو چینێکی کۆمەڵگە پێویستی بەم هۆشیارکردنەوانە هەیە.