دوو ژنی گەنج بە گوماناوی گیانیان لەدەستدا

دوێنێ ژنێکی گەنجی تەمەن ١٦ ساڵان لە سۆران و ژنێکی گەنجی دیکە تەمەن ١٨ ساڵ لە قەلادزێ بە گوماناوی گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنێکی گەنج بە ناوی "هۆزان مستەفا سەعید"دانیشتووی گوندی لێلکان لە سنووری قەزای سیدەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوماناوی گیانی لەدەستدا و بەپێی وتەی کەسوکارەکەی بۆ پۆلیس، لە کاتی ئامادەکردنی خواردنی ئێوارە غازی پێدا تەقیوەتەوە و بەشێکی زۆری جەستەی سووتاوە، بەهۆی زۆریی ڕێژەی سووتاوییەکەی، ئەمڕۆ ٢٦ی نیسان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

لە لایەکی دیکەوە بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوبووەتەوە، ژنێکی گەنجی تەمەن ١٨ ساڵ لە قەڵادزێی سنوری ئیدارەی ڕاپەرین بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە.

 

گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان لە هەڵکشاندایە و عەقڵیەتی پیاوسالاریش کە درێژەپێدەری توندوتیژی و زەوتکردنی ژیانی ژنانە، زۆرینەی کات بۆ دەربازبوون لە یاسا کوشتن و سوتاندنەکان دەکاتە ڕووداوێکی ئاسایی.

 

ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی ١٩ی نیسان لە ئاکرێ ژنێکی گەنج بە ناوی "لارا عەلی" بە گوماناوی گیانی لەدەستدا و کەسوکارەکەی وتبوویان: خپی سوتاندووە.