ئەو ژنانەی سەیری یاری تۆپی پێیان کرد لەلایەن پۆلیسەوە هێرشیان کرایە سەر

پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەو ژنانەی کە لەبەردەم یاریگای ئازادی لە تاران کۆببوونەوە بۆ سەیرکردنی یارییەکی تۆپی پێ.

ناوەندی هەواڵ

 

هەرچەندە لە ساڵی ۲۰۱۸، فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی "فیفا"، بەرپرسانی ئیرانی لە قەدەغەکردنی ژنان بۆ چوونە ناو یاریگاو بینینی یاری تۆپی پێ ئاگادارکردبووەوە، بەلام تا ئیستا ئەو کیشەیە بەردەوامی هەیەو لە ژنان قەدەگەکراوە سەیری یاری بکەن.

 

دوێنێ لە تارانی پایتەختی ئێران لە یاریگای ئازادی، پۆلیس هێرشی کردە سەر کۆمەڵێک ژن کە سەیری یارییەکانی ئیستغلال و پەرسپۆلیسیان دەکرد، ئەو ژنانەی لەلایەن پۆلیسەوە هیرشیان کرایەسەر لە دەوروبەری یاریگاکە دوورخرانەوە.