تەرمی شلێر فەتحوڵا دۆزرایەوە

شلێرفەتحوڵا-ی ٢٢ ساڵ، کە دایکی دوو منداڵە، دوێنی کەوتە ڕووبارێکی باڵەکایەتی و خنکا، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پاشنیوەڕۆى ١٧ی نیسان، ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بەناوی "شلێر فەتحوڵا"، لە نزیک پردی حافیز لە نێوان شارۆچکەی ڕواندز و چۆمان، کەوتە ناو ڕووبار و خنکا.

 

بەپێی زانیارییەکان، شلێر فەتحوڵا دایکى دوو منداڵە و ماڵیان لە نزیک ڕووبارەکە دایە، بەهۆی خلیسکانەوە کەوتبووە ناو ڕووبارەکە.

 

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، تەرمی شلیر فەتحوڵا لەلایەن هاوڵاتیانەوە دۆزرایەوە لە نزیک پردی بەرسیرین، تیمەکانی مەلەوانی سەر بەڕێوەبەرایەتییەکە توانیان تەرمەکە دەربهێنن و ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا لە سۆران.