بەهۆی ئاگرکەوتنەوە منداڵێک لەناو چادردا گیانی لەدەستدا

ئەلیف مسلینا ئەکەری تەمەن چوار ساڵ، کە بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە چادری زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە نێوان سێ خوشک و برایدا بە برینداری ڕزگارکرا، گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ناوەندی ئەسکەندەرونی هاتای لە شەودا ئاگر لەو چادرانە کەوتەوە کە بۆ زیانلێکەتووانی بوومەلەرزە کراونەتەوە، لەو ڕووداوی ئاگرەدا کە خەمڵێنرا بەهۆی کارەباوە بووە، ئەرتوگ ڤەلی ئەکەر تەمەن ١٨ ساڵ و یەشیم ئەکەری تەمەن ١٧ ساڵ و ئەلیف مسلینا ئەکەری چوار ساڵان بریندار بوون.

 

ئەو خوشک و برایانە کە ڕەوشی تەندروستیان سەخت بوو، ئەلیف مسلینا ئەکەر، گیانی لەدەستدا، لە لایەکی دیکەوە ڕاگەیەندراوە، کە زۆربەی لاشەی یەشیم ئەکەر سووتاوە و چارەسەر کردنی بەردەوامە.