ماریا زاخارۆڤا: منداڵانی ئۆکراینی ڕووبەڕووی گێچەڵی سێکسی دەبنەوە

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگه‌یاند منداڵانی ئۆکراینی کە ئاوارەی ولاتانی ئەوروپا بوون ڕووبەڕووی گێچەڵی سێکسی دەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە په‌یامێكدا نووسیویەتی: "ئەو منداڵانەی دوای ئاواره‌بوونیان لە ئۆکراینا خۆیان لە ئەوروپا بینیەوە، ڕووبەڕووی پەراوێزخستن بوونه‌ته‌وه‌ تەنانەت توشی گێچەڵی سێکسی و بازرگانی سێکسی دەبنەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لێدوانی بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا ئه‌وه‌ی پشتڕاستکردەوە، بە تایبەتی لە سوید، کە ئۆلیڤیا ڤیگزێل، بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی دەوڵەت بۆ پاراستنی کۆمەڵایەتی، خۆی بە ناچاری هەموو پەنابەرانی ئاگادار كرده‌وه‌ لە پێویستی ناو تۆمارکردن لە دەزگای نیشتمانی بۆ کۆچبەران.

 

لە کۆتایی نووسینەکەیدا ماریا زاخارۆڤا ئەوەی خستووەتەڕوو کە دیمەنێکی هاوشێوە لە فەڕەنسا بەدیکراوه‌، کە یەکێکە لەو وڵاتانەی ژمارەیەکی زۆر پەنابەری ئۆکرانی لەخۆگرتوە.