بنەماڵەی شەنیاشار: بۆ دادپەروەری تێدەکۆشین

بنەماڵەی شەنیاشار کە بەردەوامن لە ئیشکگری دادپەروەری بەبێ دابڕان، وتیان: "ئەوانەی ڕۆشتوون ناتوانین بیانهێنینەوە، بەڵام بۆ ئەوەی دادپەروەری پێکبێت ئێمە پێکەوە لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین".

ڕەحا

 

ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران،  لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی، کە بە برینداری ڕزگاری بوو لە ڕۆژی ٧٣٣ەمیندا بەردەوامە.

 

بنەماڵەی شەنیاشار بەهۆی ئەوەی لە کۆتایی هەفتەدا دادگا نییە، لە ماڵی خۆیان لە پرسوس بەردەوامن لە ئێشکگری دادپەروەری و پەیامەکەیان لەسەر هەژماری میدیای دیجیتاڵی خۆیان بڵاوکردەوە و وتیان: "ئەوانەی ڕۆشتوون ناتوانین بیانهێنینەوە، بەڵام بۆ ئەوەی دادپەروەری پێکبێت ئێمە پێکەوە لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین".