وێرانکردنی ماڵی خەڵکی بەلووچ لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران

هێزەکانی سوپای پاسداران بە هاوکاری دەزگای نیشتەجێکردنی شەوانە هێرشیان کردە سەر دانیشتوانی میرئاباد و مەردادئاباد لە گەڕەکی چەبەهار و خانووەکانیان وێران کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ هەڵمەتی چالاکوانانی بەلووچ ڕایگەیاند کە هێزەکانی سوپای پاسداران بە هاوکاری دەزگای نیشتەجێکردنی شەوانە هێرشیان کردە سەر دانیشتوانی میرئاباد و مەردادئاباد لە گەڕەکی چەبەهار و ماڵەکانیان وێران کرد و ئاگریان لە تاکە پەناگەکانیان بەردا.

 

هێزەکانی سوپای پاسداران سەرەتا شوێنەکەیان گەمارۆدا و دواتر هێرشیان کردە سەر و ماڵەکانیان ئاگر تێبەردا.

 

هەژاریی لەڕادەبەدەر و تێچووی قورسی کرێ خانوو و دانانی خانووبەرە لە ئێران و نەتوانینی ئەو تێچووانە لەلایەن توێژە کەمداهاتەکانی کۆمەڵگەوە بۆتە هۆی زیادبوونی پەراوێزخستن لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێران، لە شاری بەندەری چابەهار، کە بەشێکە لە ناوچە ئازادەکانی ئێران، هێزە ئەمنییەکان بە بیانووی جۆراوجۆر ماڵی هاوڵاتیان وێران دەکەن و ئاگریان تێبەردەدەن.