هاوکارییەکانی گەرمیان دەنێردرێت بۆ عەفرین

ئیدارەی گەرمیان ئاماری هاوکارییە کۆکراوەکانی ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەدا کە هاوکارییەکان دەنێردرێن بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و عەفرین.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە بەردەم بینای ئیدارەی گەرمیان لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان ئاماری هاوکارییە کۆکراوەکان بۆ زیانلێکەوتووانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان خرایەڕوو، ڕاشگەیەندرا، کە هاوکارییەکان دەنێردرێت بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و عەفرین.

 

بەپێی ئامارەکە، لە سنوری گەرمیان کەمپینی ڕێکخراوەکانی هەرێمەکە توانیویەتی ٧٥ ملیۆن دینار، ٥۰٤ بەتانی، ۳۲۳ دۆشەک، ٤۱ فەردە برنجی ٥۰ کیلۆی، ۲۰ کیسی ٥ تا ۱۰ کیلۆی برنج ، ۲٨ سێت پاقلەمەنی، ۲ سێت ڕشتە، ۱٦ کارتۆن سابون، چاى و زەیت، ۱۳ کارتۆن شەکر و پاککەرەوە و دۆشاوی تەماتە، ۲٦ فەرشی گەورە و بچووک کۆکاتەوە.

 

ئەوەشخرایەڕوو کە ٧ بارهەڵگر لە گەرمیان ئامادەیە و ئەمڕۆ دەگاتە سلێمانی، دوای ڕێکخستنەوەی دەنێردرێت بۆ شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان.