ئەکتەرێکی "تاڵانی پارە": هاوکارییەکانتان بۆ کوردستان بنێرن

ئیزتیار ئیتونۆ، ئەکتەری زنجیرەی "لا کاسا دی پاپێل-تاڵانی پارە" پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات کە هاوکارییەکان لە ڕێگەی مانگی سووری کوردستانەوە بگاتە دەست کوردستان، تورکیا و سوریا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیزتیار ئیتونۆ، ئەکتەری زنجیرەی "لا کاسا دی پاپێل-تاڵانی پارە" پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی مەڕەش بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "هیوادارم لە ڕێگەی مانگی سووری کوردستانەوە هاوکارییەکانتان بنێرن".

 

لە پەیامە ڤیدیۆییەکەدا، ئیتزیار ئیتونۆ دەڵێت: "لە ماڵی خۆمەوە ئەم پەیامە دەنێرم، بەڵام ئێوە دەزانن تورکیا و کوردستان و سوریا بەهۆی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەرەوە هەژا، زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆری دیکەش بێسەروشوێنن و بریندارن و بە وێرانە جێهێڵراون. یارمەتی دێت، بەڵام بەس نییە و بە تایبەتی لە هەموو شوێنێکەوە نییە، من دەمەوێت هاوکاری خۆتان بنێرن بۆ ئەو شوێنانەی کە یارمەتی کەمتر دەڕوات و مانگی سوور کاریان تێدا دەکات. تکایە هاوکاری مانگی سووری کوردستان بکەن، سوپاس".