بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکانی تورکیا تا ئێستا دەنگۆیە

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئاشکرایدەکات ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات زیادی نەکردووە، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکانی تورکیا تەنها دەنگۆ بێت.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق بەدواداچوون بۆ دەنگۆی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکانی تورکیا لە دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات دەکات و ئاماژەی بەوەدا، تا ئێستا ھیچ زیادبوونێکی بەرچاو لە ئاوی ڕووباری دیجلە و فوراتدا نیە.

 

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق ڕایگەیاند، دوای بڵابوونەوەی دەنگۆی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکانی تورکیا وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی لە بوومەلەرزە، بەدواداچوونی جدیان کردووە.

 

دووپاتیشیکردەوە، دۆخی بەنداو و کۆگاکانی ئاو زۆر دڵنیاکەرەوەیە و شوێنی پێویستیان ھەیە بۆ کۆکردنەوەی ھەر بڕە ئاوێک کەلە تورکیاوە دێت.