"لە دژی سیستمی پیاوسالاری با پێکەوە تێبکۆشین"

گەنجانی شۆڕشگێڕی کوردستان کۆمەڵکوژییەکانی ژنانیان شەرمەزار کرد، داوایان لە ڕێکخراوە ڕاپەڕیوەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان کرد، لە دژی کۆمەڵکوژییەکان کە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت، تێکۆشانێکی هاوبەش بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان سیاسەتی فشار دژی ژنان کۆتایی پێنایەت و هەموو ڕۆژێک کوشتنی ژنان ڕوو لە زیادبوون دەکات.

 

گەنجانی شۆڕشگێڕی کوردستان لە لێدوانێکی نوسراودا ناڕەزاییان لە بەرامبەر کوشتن و توندوتیژی دژ بە ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی، لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا کرا، کە لە گەڕەک و شار و شەقامەکاندا لە دژی سیاسەتە توندوتیژەکان چالاکی بکەن.

 

"جگە لە سەرکەوتن هیچ بژاردەیەکی تر نییە "

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە هەفتەی ڕابردوودا سێ ژن بە ناوەکانی نگین ڕۆستەمی و ڕەزوان نەدیمی و زەهرا لاندی بەهۆی سیاسەتەکانی ڕژێمی ئێرانەوە کوژراون.

 

"ئێمە کوشتنی ژنان شەرمەزار دەکەین، لە دژی سیستەمی پیاوسالاری تێدەکۆشین یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی تاوان و توندوتیژی دژ بەژنان سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، لە دژی شێوازی بەڕێوەبردنی دوژمنکاری دژی ژنان و کولتوور و عەقڵییەتی پیاوسالارانە، فراوانبوون و دامەزراندن و گەشەپێدانی ڕێکخراوەکانی ژنان مەرجێکە، هەروەها دەبێت ڕێکخراوەکانی ژنان و ڕێکخراوە شۆڕشگێڕەکانیش پێکەوە تێبکۆشن بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژییەکانی ژنان، دەبێت پەیوەندی شۆڕشگێڕانەمان بەهێز بکەین و پێویستە پێگەیەکی هاوبەشمان هەبێت لە دژی هەموو سیاسەتە نەیارەکان.

 

"سیستەمی سەرمایەداری ئیسلامی بەدوای قوربانیدا دەگەڕێت"

نگین ڕوستەمی چەند جارێک لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە هەڕەشەی لێکراوە و چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە بۆ ژیان لە تێکۆشاندا بوو، ڕەزوان نەدیمی لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە، زەهرا لاندی لەلایەن براکەی و هاوژینی پێشوویەوە کوژران، زیاتر لە ٥ مانگ بەسەر ئەو کوشتن و ڕاپەڕینانەی گەلانی ئێراندا تێپەڕیوە، ئەم کۆمەڵکوژییە هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ سیاسەتی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە ماوەی ٤٣ ساڵە بەردەوامە، سەرمایەداری ئیسلامی بۆ خۆی بەدوای قوربانیدا دەگەڕێت و ئەمەش دەبێتە ژن، ژنانی ئێرانی کە حیجابە زۆرەملێکانیان سوتاند، سوتاندنی حیجابەکانیان نەک هەر دژی یاساکانی ئێران، بەڵکو دژی هەموو هێزە دواکەوتووەکان ڕاگەیاند، پێکەوە ئەو جل و بەرگەی پێی سووتاوین و یاسا دواکەوتووەکان کە بەسەر ژناندا سەپێندراون، خەبات بهێننە دی.  

 

بانگەوازی تێکۆشانی هاوبەش

دەبێت دیمەنی شۆڕشگێڕیی دەربکەین و ژن و پیاو دەستی یەک بگرین، خەباتێکی هاوبەش بکەین لە دژی ئەو عەقڵییەتەی کە پاڵمان پێوە دەنێت، پێش هەموو شتێک ژنان شار بە شار و گەڕەک بە گەڕەک ئو شوێنانەی کە تاوانی دژی ژنانی تێدا دەکرێت، دەتوانن پێکەوە وەک دوو یان سێ گروپ لە پێناو سەلامەتی ژنان و ژیانیاندا بوەستنەوە، ئێمە هیچ ڕێگایەکی ترمان نییە جگە لە سەرکەوتن، پێویستە سەرەتا ژیان و ئازادی خۆمان بەدەست بهێنین و بە دەستی خۆمان سەرکەوتن دروست بکەین".