جۆرە دەرمانێک شەڕانگێزی و توندوتیژی لە مرۆڤدا كەمدەكاتەوە

لە توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكیدا دەركەوتەوە ئەو كەسانەی جۆرە دەرمانێک بە ناوی "بێتا بلۆکەر" بەكاردەهێنن شەڕانگیزی تێیاندا کەم دەبێتەوە.

ناوەندی هەواڵ


گۆڤاری" پلۆس  مێدیسن" ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاوكردەوەو ئاماژە بەوەکرا کە دەرمانەکانی "بێتا بلۆکەر"و كاریگەرییە ئارامكەرەوەكانی ڕەنگە یارمەتیدەربن بۆ مرۆڤ كە كەمتر توندوتیژبن، ئەو كەسانەی ئەو دەرمانە بەكاردەهێنن كەمتر تووشی شەڕانگێزبوون دەبنەوە.

 

 نوسەرانی توێژینەوەكە پێیانوایە ئەم توێژینەوەیە دەرگای زیاتر بۆ ئەو دەرمانە دەكاتەوە كە وەك چارەسەری كێشە دەرونییەكانی مرۆڤ وەك توندوتیژی و شەرانگێزی سودی لێ ببینرێت.


جێی ئاماژەیە، بێتا بلۆكەرەكان لێدانی دڵ خاو دەكەنەوەو پزیشكەكان بەو نەوخۆشانەی دەدەن كە مامەڵە لەگەڵ كێشەكانی دڵ و خوێنبەرەكان دەكەن وەك بەرزی پەستانی خوێن، یاخود چارەسەرێكە بۆ كێشە دەرونییەكان تەنانەت ئەو دەرمانە كاریگەرییەكەی ئەوەندە زۆرە كە لە هەندێك پێشبڕكێی وەرزشیدا بەكارهێنانی قەدەغە دەكرێت.


سینا فازڵ توێژەری دەرونی لە زانكۆی ئۆكسفۆرد باسی لەوەكردوە، بێتا بلۆكەر دەتوانێت ببێتە هۆی وەڵامدانەوەی لاشە بۆ دۆخی سترێس و هەڕەشەئامێز، بەڵام هێشتا زۆر شت هەیە كە زانایان تێناگەن دەربارەی دەرمانەكەو كاریگەرییەكانی، لە ڕابردوودا هەندێك لێكۆڵینەوە كراوە دەربارەی بێتا بلۆكەرو وتراوە كە بەكارهێنانەكەی بیرۆكەی خۆكوشتن دروست دەكات، بەڵام تائێستا بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی نەبووە.