"گەل پێویستییان بە پەیامی بەڕێز ئۆجەلانە"

چالاکی پەرلەمانتارانی هەدەپە بۆ لابردنی گۆشەگیری سەر ئیمڕاڵی بەردەوامەو شەرڤین جۆشکۆن پەرلەمانتاری هەدەپە، کە بەشداری لە چالاکییەکە دەکات، داوای کۆبوونەوەی دەستبەجێی کرد و وتی: "گەلی تورکیا پێویستی بە پەیامی ئاشتییانەی بەڕێز ئۆجالان هەیە".

ئەنقەرە

 

ئێشکگری دادپەروەریی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان -هەدەپە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژی ٢٦ەمیندا بەردەوامە.

 

پەرلەمانتار شەرڤین جۆشکۆن، حەسەن ئۆزگونەش، کەمال پەکۆز، ئیمام تاشچیر، موعەزیز ئۆرهان و مورات ساریساچ بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کردە شەرڤین جۆشکۆن لە چالاکییەکەدا قسەی کرد، بەبیری هێنایەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ەوە بە شێوەیەکی سیستماتیک گۆشەگیر کراوە و لە ٢٢ مانگی ڕابردوودا هیچ زانیارییەک بەدەست نەگەیشتووە و ڕایگەیاند کە داواکارییەکانی خێزان و پارێزەرانیش بێ وەڵام ماون.

 

"گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی لە هەموو شوێنێک ئاشکرا دەکەین"

ەرڤین جۆشکۆن پرسی "ئایا زیندانی ئیمڕاڵی لە سنوری تورکیا نییە؟" وتی: "بەڕێز ئۆجالان و سێ زیندانی دیکە مافیان وەک هەموو زیندانییەکانی دیکە هەیە بەڵام مافەکانیان بە شێوەیەکی هەرەمەکی ڕاگیراوە، پێشتر هۆکاری خراپبوونی کەش و هەوایان داوە بەم دواییانە لەژێر ناوی سزای دیسپلینی هەوڵی شاردنەوەی بێ یاساییان لە ئیمراڵی داوە لەسەر زەمینەی هەڕەمەکی، ئێمە ئەم بێ یاساییە قبوڵ ناکەین، ئێوە ناتوانن ئەم بێ یاساییە بشارنەوە".

 

"ڕێگەنەدان بە چاوپێکەوتن نیشانەی کێشەیەکی جدییە"

شەرڤین جۆشکون، کە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی وەزارەتی دادی بەبیرهێنایەوە، لە قسەکانیدا وتی: "دەستبەجێ کۆتایی بەو گۆشەگیرییە بهێنرێ، گۆشەگیری تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە چونکە زیندانی ئیمراڵی لە سنووری تورکیایە ئەگەر یاسایەکی جیاواز لەوێ جێبەجێ بکرێت، ئەمە دەبێت ئاشکرا بکرێت، سی پی تی سەردانی زیندانەکەی کرد و پارێزەرانی بەڕێز ئۆجالان ڕایانگەیاند، کە ئۆجالان کۆبوونەوەکەی قبوڵ نەکردووە، ئەمە نیشانەی کێشەیەکی جدییە، ئەمڕۆ نیگەرانیی جدی لە ناو کۆمەڵگەدا هەیە سەبارەت بە تەندروستی و سەلامەتی بەڕێز ئۆجالان ئەرکی وەزارەتی داده که ئەو نیگەرانیانه نەهێڵێت".

 

"گۆشەگیری تاوانێکە دژ بە مرۆڤایەتی"

شەرڤین جۆشکون ڕایگەیاند، کە ئاکەپە سیاسەتی شەڕی بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی گرتووەتەبەرو داوای لە هەموو هێزە دیموکراتییەکان و ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی کرد: "تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری لە ڕاستیدا تاقیکردنەوەیە بۆ ئاشتی و دیموکراسی لە تورکیا، ئێمە بە تێکۆشانێکی هاوبەش کۆتایی بە گۆشەگیریی لە ئیمڕاڵی دێنین کاتێک بێ یاساییەکە لەوێ کۆتایی دێت، سودێکی زۆری بۆ ئاشتی و دیموکراسی و سەروەریی یاسای تورکیا دەبێت، با پێکەوە لە دژی ئەو گۆشەگیرییەی کە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە تێبکۆشین، گۆشەگیری تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە، پێویستە بە زووترین کات کۆتایی پێبێت".