ئینستاگرام وێنەی ٣ ژنی شۆڕشگێڕی کوردی سڕییەوە
ئەو وێنانەی کە گوڵستان کلیچ کۆچیغیت، پەرلەمانتاری هەدەپە، بە یادی ٣ ژنی پێشەنگی کورد کە لە پاریس شەهیدکران، بڵاوی کردبووەوە، لەلایەن ئینستاگرامەوە لابران.
ناوەندی هەواڵ
گوڵستان کلیچ کۆچیغیت، ئەندام پەرلەمانی هەدەپە لە موش، وێنەی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، کە لە کۆمەڵکوژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس شەهید کران، بڵاوکردەوە و لەلایەن ئینستاگرامەوە لابردران.
ئەو وێنانەی لە یادی ئەو سێ ژنە شۆڕشگێڕەدا گیراون و بڵاوکراونەتەوە، لەلایەن پلاتفۆرمی دیجیتاڵی میدیای ئینستاگرامەوە بە وشەی "مەترسیدار" ناونراون و لە ئەکاوتنی پەرلەمانتارەکەدا سڕانەوە.