"دەبێت کاربکرێت بۆ ئەوەی تاڵیبان شەڕی سیستماتیکی خۆی دژی ژنان بوەستێنێت"

تۆڕی جیهانیی دەنگی دەڵێت: "دەبێت تاڵیبان هەموو مافەکانی ژنان لە ئەفغانستان بناسێت و دەستبەجێ بیانگەڕێنێتەوە، لەوانە مافی پەروەردە و دامەزراندن".

ناوەندی هەواڵ

 

"دەنگی ڤیتال" کە تۆڕێکی جیهانییە، داوا لە حکومەتەکان دەکات بە توندی پشتگیری ئەو کەسانە بکەن کە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کار دەکەن، بۆ پێچەوانەکردنەوەی بڕیاری تاڵیبان بۆ ڕێگریکردن لە کارکردنی ژنان لەناو ڕێکخراوە ناحکومییەکانی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی، هەروەها لە بواری پەروەردە پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەوڵەتانی تر بە شێوەیەکی ئاشکرا کاربکەن، بۆ ئەوەی تاڵیبان شەڕی سیستماتیکی خۆی دژی ژنان بوەستێنێت.

 

پێشێلکارییەکانی تاڵیبان لە مافی سەرەتایی مرۆڤ بۆ کارکردن و پەروەردەکردنی ژنان ڕێگرە لە زۆرێک لە ڕێکخراوە مرۆییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە گەیاندنی هاوکارییە سەرەتاییەکانی ژیان لە ناوەڕاستی زستاندا، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ١٠ی کانوونی دووەمدا، زیاتر لە ٢ هەزار مامۆستای ژن لە پۆستەکانیان دوورخرابوونەوە.

 

ئەلیس نێلسۆن، سەرۆک و بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەنگی ڤیتال ئاماژەی بەوەشکردووە، تاڵیبان هێرشێکی دڵڕەقانە لە دژی سەرەتاییترین مافەکانی ژنان لە ئەفغانستان جێبەجێدەکات، وتووشیەتی: "ئێمە ئەم هەوڵانە بە بەهێزترین شێوە شەرمەزار دەکەین".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە یەکێک لە سەرکردەکانی تۆڕی جیهانیی دەنگ وتوویەتی: لە کاتی گفتوگۆکانی ئاشتیدا، ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بەردەوامی دووپاتیان کردەوە، کاتێک کارێک دەکرێت دەبێت هەمووان لەسەری ڕازی بن، کاتێک دێت بۆ پاراستنی مافەکانی ژنانی ئەفغانی بۆچی ئێوە (کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی) بەردەوامن لە بێ جیاوازی بەرامبەر بە ژنانی ئەفغانی کە لەلایەن تاڵیبانەوە بە ئاشکرا دەڕفێندرێن و بەردباران دەکرێن؟".