"ساکینە جانسز تێکۆشان و بەرخۆدانی لەدوای خۆی بەجێهێشت"

سارا خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە، تێکۆشەرانی کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی بەبیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوەدا کە پراکتیزەکردنی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" بە تێکۆشەر ساکینە دەستیپێکرد و خاوەنداری لەو تێکۆشانە دەکەن.

بەرجەم جودی

 

کۆبانێ- ڕۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا سێ ژنی کورد، ساکینە جانسز، پێشەنگی تەڤگەری ئازادی ژنان، فیدان دۆغان، نوێنەری کەنەکەی پاریس و لەیلا شایلەمەز، ئەندامی بزووتنەوەی گەنجان لەلایەن عومەر گونەی سیخوڕی دەوڵەتی تورک شەهیدکران، لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣دا، ژنی کورد ئەڤین گۆیی و هونەرمەند میر پەروەر و وڵاتپارێز عەبدوڕەحمان کزل لە پاریس شەهید کران.

 

سەبارەت بە یادی ١٠ ساڵەی یەکەمین کۆمەڵکوژییەکەی پاریس، سارا خەلیل، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" ئەو دوو کۆمەڵکوژییەی هەڵسەنگاند.

 

"ساکینە جانسز سەرچاوەی تێکۆشان و هێز بوو"

سارا خەلیل لە سەرەتای قسەکانیدا باسی لە بەرخۆدانی ساکینە جانسز کرد و وتی: "تێکۆشەر ساکینە یەکەم ژنە کە لە تەڤگەری ئازادییدا جێگای خۆی گرتوە، کەسایەتیەکی تێگەیشتوو زانا بوو و لە خەباتی مێژوویی و فەلسەفی و ژناندا ڕۆڵێکی بێ کۆتایی و سەرکردایەتی هەبوو، ئەمە هاوبەش بوو لەگەڵ هەموو ژنان و بە بێ پچڕان کاری بۆ پەرەپێدان دەکرد، ساکینە خەڵکی دێرسیم بوو، وەک دەزانرێت ئەم شارە بە چەندین کۆمەڵکوژیدا تێپەڕیوە، هەروەها ڕووبەڕووی چەندین هێرش و کۆمەڵکوژیی بوونەوە و شەهید ساکینە لە دۆخێکی وەهادا خۆی لە هزری ڕێبەری ئاپۆدا پێچاند و ڕێگای ئازادی هەڵبژارد، لە سەرەتای ڕۆژەوە تا ڕۆژی شەهیدبوونی، دەوڵەتی تورک هەمیشە بەدوای ساکینە بوو، لەم دواییانەدا بەسێ تێکۆشەر بە ناوەکانی ساکینە جانسز و لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا پێکەوە کاریان دەکرد، دەیانویست ئایدۆلۆژیای ڕێبەری ئاپۆ و فەلسەفەی ژنانی ئازاد لەگەڵ گەلی کورد و خەڵکی ئازاددا هاوبەش بکەن، دەوڵەتی تورک لێرە ناتەبابوونی خۆی نیشانداوە و لە وڵاتێکی وەک فەرەنسادا کە خۆی وەک دیموکرات نیشان دەدات کۆمەڵکوژییەکی دژی سێ هەڤاڵمان ئەنجامدا".

 

"هاوکاری دەوڵەتی تورک لە کۆمەڵکوژییەکانی پاریسدا هەیە"

سارا خەلیل لە بەردەوامی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر دووەمین کۆمەڵکوژییەکەی پاریس و وتی: "ماوەی ١٠ ساڵە ئەو کۆمەڵکوژییە ئەنجام دراوە، بەڵام تا ئێستا بکوژەکان نەناسێنراون و نە بەفەرمی دادگایی کراون، لە کاتێکدا بکوژەکە کەمتر ئەگەری ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی ئەو کۆمەڵکوژییە هەبوو، لە زینداندا کوژرا ئەوەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە جگە لە دەوڵەتی تورک چەندین لایەنی هاوبەش هەن کە نەیاندەویست تاوانەکانیان دیاری بکرێت و وەک دۆز بگیرێتەدەست، کەیسەکە پێشتر داخراوە و دوای ئەو ڕووداوی کۆمەڵکوژییەکە ئێستا لەلایەن حکومەتی فەرەنساوە لەبیرکراوە، لە ئەنجامی ئەم بێدەنگییە کۆمەڵکوژییەکی دیکە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە پاریس ڕوویدا لە ناوەندی هونەریی کوردی بە ناوی هونەرمەندی کورد ئەحمەد کایا بەڕێوەچوو، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دراوە، ئەڤین گۆیی کە ساڵانێکی زۆرە شوێنی خۆی لە مەیدانەکانی تێکۆشاندا گرتووە، یەکێک بوو لە شوێنکەوتووانی ساکینە جانسز هەروەها هونەرمەند میر پەروەرو وڵاتپارێزێکی دیکە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهید کران".

 

"ئێمە سەدەی ٢١ بە ئازادی ژنان جێبەجێ دەکەین"

سارا خەلیل هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر ژنان بەم شێوەیە هەڵسەنگاند: "لە کاتی دامەزراندنی کۆماری تورکیا و هەتا ئەمڕۆش گەلی کورد ڕووبەڕووی هێرشی قڕکردن بووەتەوە، تورکیا بەوە ناسراوە کە دەوڵەتێکی خوێناوی و تاڵانچی و بکوژە و خۆی لەسەر بوونی خەڵک و بەتایبەتی کورد بەردەوام دەکات، بۆیە دەیان کۆمەڵکوژی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە دژی کورد ئەنجام دراوە کۆمەڵکوژییەکەی پاریس کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا ڕوویدا، لە هەمان چوارچێوەیدا بوو پلان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەمووی وەک زنجیرەییەک پێکەوە گرێدراوە، مرۆڤ دەتوانێت نموونەگەلێکی زۆر لەم بوارەدا بهێنێتەوە، فاتمە و پاکیزە و سێڤێ لە سیلۆپی و هەروەها کۆمەڵکوژی هێلنج کە سێ پێشەنگیان کوشت ژنان لەم ئاستەدا کە پێشەنگی ژنان و کۆمەڵگا دەکەن هەمیشە ئامانجی دەوڵەتی تورکن، ساڵانێکە ئێمە وەک ژنان لەسەر بنەمای میراتی ساکینە جانسز و  تێکۆشەرانی وەک ئەو ڕێکدەخەین و گەشە دەکەین، ئەمڕۆ دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کە بووەتە جیهانیی، ئەوە لەسەر بنەمای تێکۆشانی ساکینە جانسز بووە، بۆیە هەموومان ژنان قەرزداری کارەکەین و دەبێت ئەومان هەبێت ئێمە بەم بەڵێنە دەجەنگین و بە ئازادی ژنان سەدەی ٢١ جێبەجێدەکەین".

 

"شەرمەزاری گەورە بۆ فەرەنسایە"     

سارا خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "وەک چۆن کۆمەڵکوژییەکەی پاریس دووبارەبووەتەوە دەبینین کە هەڵوێست و بێدەنگی بەرامبەر ئەم ڕووداوە دووبارە دەبێتەوە، هەرچەندە گەلی کورد و دۆستەکانیان چەند ڕۆژێکە لەسەر پێی خۆیانن بەڵام هیچ ئەنجامێکمان لەم کۆمەڵکوژییە بەدەست نەهێناوە حکومەتی فەرەنسا و ڕێکخراوە گشتی و مافەکانی مرۆڤ بێدەنگن، بۆیە بانگەوازی ئێمە ئەوەیە کە لە دژی ئەم ڕووداوە هەڵوێست وەرگرین، چونکە شەهیدکردنی سێ کەس لە ناو پاریسدا شتێکی نائاساییە ئەمە شەرمەزاریەکی گەورەیە بۆ فەرەنسا".