بەشی دووەمی پەرتوکی دەنگی "دەروازەیەک بۆ ژنۆلۆژی" بڵاوکرایەوە

بەشی دووەمی پەرتوکی دەنگی "دەروازەیەک بۆ ژنۆلۆژی" بڵاوکرایەوە و لە ئێستادا لە تۆڕی یوتیوب بێ بەرامبەر بەردەستە.

ناوەندی هەواڵ

 

پەرتوکی دەروازەیەک بۆ ژنۆلۆژی، لە لایەن ئەکادیمیای ژنۆلۆژی نووسراوە، کتێبێکی شیکارییە لەبارەی مێژووی ژن و داگیرکاری لەسەر جەستە و کەسایەتی ژندا تا دەگاتە سیستم. لەلایەن نەجیبە قەرەداغی ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی-سۆرانی و خوێدنەوەی دەنگی بۆکراوە.

 

بناغەی ژنۆلۆژی بریتییە لە خەباتی بەرخۆدانی ئازادی ژنانی کورد و میراتی ژنان و تێکۆشانی فێمێنیستی لە سەرانسەری جیهان، هەر لە سەرەتاوە، کارکردنی ژنۆلۆژی پڕۆسەیەکی پێکەوەیی بوو، وردە وردە ڕووەو فۆڕمی زانستی ژن و ژیان گەشەی کرد، ئەو  زانستە بە ماوەیەکی کەم  لە ئەدەبیاتی ژناندا جێی خۆی گرت، لە ساڵی ٢٠١٥ کتێبی ”دانوستانەکانی ژنۆلۆژی” و ”دەروازەیەک بۆ ژنۆلۆژی” بوون بە سەرچاوەی سەرەکی بۆ خەباتی ژنۆلۆژی.

 

ژنۆلۆژی لە ئیشکردن و پەروەردە و لێکۆڵینەوەکانیدا، زانینی ژن، مێتۆدی ئەلتەرناتیڤی زانست، پەروەردە، هونەر، پزیشکیی سروشتی، خۆپاراستن و ڕێگەی جیاواز بۆ بەرهەمهێنانەوەی ژیان و دروستکردنی بزوونتەوە دەدۆزێتەوەو بەکاردەهێنێت، ژنۆلۆژی لە مەیدانەکانی پەیوەست بە مێژوو، ئابووری، دیمۆگرافی، ئێتیک و ئێستێتیک، تەندروستی، سیاسەت، پەروەردە و ئیکۆلۆژی لێکۆڵینەوە دەکات و زانین بەرهەم دەهێنێت.

 

بەشی یەکەمی دەروازەیەک بۆ ژنۆلۆژی:

 

بەشی دووەمی دەروازەیەک بۆ ژنۆلۆژی: