تاژێ: بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' داوای لێپرسینەوە دەکەین

تاژێ ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە دووەمین کۆمەڵکوژیی کورد لە پاریس بڵاوکردەوەو وتی: "لە پڕۆسەیەکدا کە تێکۆشانی ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرز بووەتەوە، ئێمە ئەو هێرشە دڕندانەیە شەرمەزار دەکەین".

ناوەندی هەواڵ

 

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ سەبارەت بە کۆمەڵکوژیەکەی دوێنێی ناوەندی هونەریی ئەحمەد کایا، کە لە ئەنجامدا یەکێک لە پێشەنگانی تەڤگەری ژنانی کورد ئەڤین (ئامینە کارا)، هونەرمەندی کورد میر پەروەر و وڵاتپارێزێک شەهیدبوون، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

ڕاگەیەندراوەکەی تاژێ بەم شێوەیەیە:

"لە کۆمەڵکوژییەکەی پاریس لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا، سێ کەس لە ئازادیخوازان سارا و ڕۆژبین و ڕۆناهی تیرۆر کران.

 

سەرەڕای ئەو کۆمەڵکوژییەی کە بە فەرمانی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە ئەنجامدرا، دەوڵەتی فەرەنسا کۆمەڵکوژییەکانی ئاشکرا نەکرد، هەروەها ویستی بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو کۆمەڵکوژییە هاوکارییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک بشارێتەوە، ئەمڕۆش لەگەڵ نزیکبوونەوەی ١٠یەمین ساڵیادی ٩ی کانوونی دووەم کۆمەڵکوژییەکەی پاریس لەلایەن دەوڵەتی تورک و هاوکارەکەی دەوڵەتی فەرەنساوە لە دژی گەلی کورد، کە تیایدا سێ کورد تیرۆر کران، ئەنجامدرا.

 

چۆن دەوڵەتی فەرەنسا دەیویست دەستبەسەر یەکەم کۆمەڵکوژی پاریسدا بگرێت، هەوڵدەدات دەست بەسەر کۆمەڵکوژی دووەمیشدا بگرێت، دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر تەڤگەری ئازادی و بەرخۆدانی گەریلا لە شکستێکی گەورەدا دەژی، ئەو ژنانەی کە لە کەسایەتیی ژنانی کورددا بۆ ئازادی تێدەکۆشن بە ئامانج دەگرێت، حکومەتەکەی ئەردۆغان وەک چۆن پشتگیری چەتەکانی داعشی دەکرد و ڕەوانەی شەنگالی کرد، لە دیلکردنی ژنانی ئێزدیدا ڕۆڵیان بینی، ئەمڕۆ چەتەکانی داعش ئەو ژنانە دەکەنە ئامانج کە لە هەموو شوێنێک بۆ ئازادی تێدەکۆشن.

 

لە پڕۆسەیەکدا کە تێکۆشانی ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە سەرتاسەری جیهان لە ژێر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا گەشەی سەندووە، ئێمە ئەو هێرشە دڕندانەیە شەرمەزار دەکەین، وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" و بە سووربوونی بەرز بوونەوەی تێکۆشانم یادی شەهیدانی پاریس دەکەینەوە، داوای لێپرسینەوەی تیرۆرکردنی ژنان لەوان دەکەین".