٤٤ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی مەڕەشدا تێدەپەڕێت

سەدان کەس لە کۆمەڵکوژییەکەی مەڕەش کوژران، ژن، منداڵ و دایکانی تەمەن گەورە لەلایەن هێرشبەرانەوە کرانە ئامانج، دیمەنەکانی دڕندەیی لەبیر نەکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵکوژیی مەڕەش ساڵی ١٩٧٨ ئەنجامدرا، کە سەدان کەس کوژران و برینداربوون، ٤٤ ساڵ تێپەڕێوە، بەڵام ئەو کۆمەڵکوژییە لای خەڵک لەبیر نەکراوە.

 

بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، لە کۆمەڵکوژیی ١٩-٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨دا لە مەڕەش لە دژی عەلەوییەکان ١٢٠ کەس کوژراون، سەدان کەس برینداربوون، بەڵام بە وتەی شایەتحاڵانی ڕووداوەکە، زیاتر ٥٠٠ کەس لەو کۆمەڵکوژییەدا گیانیان لەدەستداوە.

 

بە تۆمەتی ئەو کۆمەڵکوژییە ٨٠٤ کەس تۆمەتبار کران، لە تۆمانبەران ٢٩ کەس سزای لەسێدارەدان و ٧ کەسیان زیندانی هەتاهەتایی و ٣٢١ کەسیان بە ١ ساڵ تا ٢٤ ساڵ زیندانی سزادراون، ئەو دۆسیانەی لە دادگاکانی ئیدارەکە کراونەتەوە تا ساڵی ١٩٩١ بەردەوام بوون، ئەوانەی سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنرابوو، بۆ١/٦ پلە کەمکرانەوە و سزاکانیان کەمکرانەوە، هەروەها بڕیارەکانی لەسێدارەدانی دادگای بەڕێوەبردنی فریاکەوتن لەلایەن دادگاوە هەڵوەشایەوە ئەنجامدەرانی ئەو کۆمەڵکوژییە بە سزانەدان خەڵاتکران.

 

ڕووداوەکە چۆن دەستیپێکرد؟

پڕۆسەکە وەک ڕێگایەک بۆ کودەتای ١٢ی ئەیلول پەسندکرا، لە کاتی کۆمەڵکوژیەکەدا پارتی گەلی کۆماری "جەهەپە" لە دەسەڵاتدا بوو، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتە بوڵەنت ئەجەوید بوو، لە ١٩ی کانوونی یەکەم، بۆمبێکی دەنگی لەکاتی سەیرکردنی فیلمی "ئەو ڕۆژە کەی بەرز دەبێتەوە؟" لە دەرهێنانی مەحمەت کلیچ، ئەکتەرە سەرەکیەکان بریتین لە ئۆیا ئایدۆغان و جەنیت ئارکین کە وەسفی "زوڵمی کۆمۆنیستی" لە یەکێتی سۆڤیەت دەکات، تەقییەوە، پاش تەقینەوەی بۆمبەکە، نەژادپەرستەکانی مەهەپە کە بە ئولکوجوییەکان دەناسرێن، بۆ بینینی فیلمەکە کۆببوونەوە ڕژانە سەر شەقامەکان و هێرشیان کردە سەر بینای "CHP" بە وتنەوەی "کۆمۆنیستەکان، عەلەوییان بەبێ خودا ئاوی شارەکەیان ژەهراوی کرد"، "کۆمۆنیستەکان سینەمایان بۆمباران کرد" بڵاوبوونەوە، ڕۆژی دواتر ڕووداوەکە تەشەنەی سەند و چایخانەیەک کە عەلەوییەکان تێیدا دانیشتبوون بۆمباران کرا، ڕۆژی ٢١ی کانوونی یەکەم، دوو مامۆستا و ئەندامی کۆمەڵەی پشتیوانی و یەکێتی مامۆستایان-TÖB-DER هاجی چۆلاک و مستەفا یوزباشیئۆغڵو کوژران، ڕۆژی ٢٢ی کانوونی یەکەم بە هەزاران کەس لە مەراسیمی ئەو دوو مامۆستایەدا ئامادەبوون.

 

ماڵ و کارگەکانی عەلەوییەکان کرانە ئامانج

نەژادپەرستەکانی مەهەپە کە بە ئولکوجوییەکان دەناسرێن، هێرشیان کردە سەر تەرمەکان، کارگەکانی هاوڵاتیانی عەلەوی تاڵانکران و سوتێنران، لە پێکدادانەکاندا سێ کەسی دیکە کوژران، لەسەر کارگەکان و ماڵەکان کە پێشتر لەلایەن ئولکوجوییەوە دیاری کرابوون، دەق نووسران و هێلکاری کران، کاتێک ڕۆژی ٢٣ی کانوونی یەکەم هات، قسەکەرانی شارەوانی و لە منارەی مزگەوتەکان بانگەوازی بۆ کۆمەڵکوژی کرا.

 

ژن و منداڵ و ساوا کوژران

لە سەرەتادا لە یۆرکسەلیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵان لە سەرینتەپە و ماگارا و یەنیمەهال کە تێیدا نیشتەجێ بوون، بە چەک تەقەیان لە ماڵان کرد و بۆمبڕێژیان کردن و سووتاندیانن، بەبێ ئەوەی بیر لە ژن و منداڵ و پیاو بکرێتەوە، بە چەک و دارو بەردو شمشێر هێرشکراو کۆمەڵکوژ کران، قەدەغەی هاتووچۆ لە ٢٤ی کانوونی یەکەمدا ڕاگەیەندرا بەڵام تەنها پۆلیس و هاوڵاتیانی عەلەوی گوێیان لە قەدەغەی هاتووچۆ گرت، لەبەرئەوەی لەناو هێرشبەرەکاندا پۆلیسیش هەبوو، پۆلیس لە دەرەوەی ئەرکدا مایەوە.

 

ژنێک لە ٨ مانگی دووگیانیدا، دایکێکی ٨٠ ساڵ

ئەو ژنانەی کە لەو کاتەدا شایەتحاڵی ئەو کۆمەڵکوژییە بوون، ئەو شتانەی کە تێیدا ژیاون بڵاویان کردەوە، ژنان قوربانی ئەو کۆمەڵکوژییە بوون، ١٧ کەس کە لە کۆمەڵکوژییەکەدا گیانیان لەدەستداوە ژن بوون، لەناو ئەو ژنانەی کە گیانیان لەدەستداوە، ئەسما سونا و جەنەت چیمەن بوونە سیمبولی کۆمەڵکوژییەکە، ئەسما سونا ژنێکی گەنج بوو کە دووگیانییەکەی لە ٨ مانگیدا بوو، جەنەت چیمەنیش دایکێکی ٨٠ ساڵان بوو کە نابینا بوو.

 

"منداڵەکە وەک دایکی مرد"

ئەوەی ئەسما سونا تێیدا ژیاوە بەمشێوەیەیە: نزیک لەکاتی لەدایکبوونی منداڵەکەی ئەسما سونا، هێرشبەران بەچەک ماڵی خێزانی سونایان سوتاند و تەقەمەنی و بەنزینیان فڕێداوەتە ماڵەکە، پاشان دەرگاکانی ماڵەکە بە خشت و کەلوپەل شکێندران، فاشیستەکان چوونە ژوورەوە و تەقەیان لە فیدان و عەلی و فیکری و مەحمەت سونە و موسا فوندا کرد، کە لە ماڵەکەدا بوون، هەروەها فەزلی و ئەلیف و سونە بە دار بە سەختی بریندارکران، ئەسما سونا وتویەتی: "هاوژینەکەم و براکانمت کوشت مەمکوژن، من دووگیانم"، بەڵام ئەو ئەشکەنجە دەدرێت و بە نائومێدییەوە چووەتە خوارەوە بۆ ئەوەی منداڵەکەی ناوسکی ڕزگار بکات، بەڵام ئەمجارەیان لە پشتەوە تەقەیان لێکرد و کەوتە سەر زەوی، وابیر دەکرێتەوە کە مردووە، دراوسێیەکی ئەسما دەخاتە سەرشانی و دەیبات بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت، پزیشکەکە دەبینێت کە برینەکەی ئەسما سەختە و دەڵێت: با منداڵەکە ڕزگار بکەین، بەڵام لە کاتی نەشتەرگەرییەکە پزیشکەکان دەبینن کە منداڵەکە وەک دایکی گیانی لەدەستداوە.

 

کەس نەیدەتوانی بەهۆی ترسەوە خۆی ڕزگار بکات

جەنەت چیمەن یەکێک لە بە تەمنترینەکانی کۆمەڵکوژی مەڕەشە، کاتێک هێرشبەرەکان خانووەکانی دیکەی گەڕەکەکەیان سوتاند و وێرانیان کرد، دایکە جەنەت کە چاوێکی نەیدەبینی و چاوەکەی دیکەشی بەکەمی دەیبینی وتی: چی ڕوودەدات؟ ئەو چووەتە دەرەوە کاتێک گوێی لە هاوار دەبێت و دەبیستێت، لە دەوروبەرەوە داوای یارمەتی دەکات. بکوژەکان دەڵێن: وەرە داپیرە، ئێمە ڕزگارت دەکەین، ئەوان بە مل دەیبەن و لە باخچەکەوە دەیخەنە سەرشەقام، لە باخچەیەکی نزیک ماڵەوەدا بە ئەشکەنجە دەیکوژن.