بەهار مونزیر: پێویستە ژنانی هەرێم هۆشیار بن
چالاکوان بەهار مونزیر ئاماژە بەوەدەکات کە لە هەرێمی کوردستان تا ئیستا ژنان شۆڕشێکی فراوانیان دژی پیاوسالاری نەکردووە و دەڵێت: "پێویستە ژنانی هەرێم هۆشیاربن".
سلێمانی
بەهار مونزیر چالاکوان و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان دەربارەی ئەو عەقڵیەتی پیاوسالارییەی هەمیشە ژن بە کەم دەبینێت نووسیویەتی: "هەموو جۆرە چالاکی و هەوڵ و ماندووبونیێکمان دا، زۆر سەختیمان بڕی، بەڵام گرنگترین ئەوەیە کە شۆڕشی دژی پیاوسالاری و کۆنەپارێزیە بەشێوەی بەرچاو و فراوان نەمانکردووە، شۆڕشی دژی پیاوسالاری پێکەوە بە ژن و پیاوەوە بەرامبەر پیاوان و ژنانی پیاوسالار، هەڵتەکاندنی بیروباوەڕی پیاوسالاری کە خۆی حەشاردەدات لە ناو زانکۆ، خوێندنگە، ماڵ، مزگەوت، حزب، دیوەخان و کۆڵانەکان".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە پیاوسالاری بەشێکی دیدێکی سێکسیستە کە ژن تەنها بە کاڵای سێکسی دادەنێت نەك (بوون) وعەقڵی ژن، لە کۆتاییدا نووسیویەتی: "ئیمە لێرەوە پێویستە لەگەڵ ئەو بزووتنەوەیەی دژی پیاوسالاری سەریهەڵدا بین و لێرەش هیچ پیاوسالارێک نەتوانیت سەریهەڵبهێنێت، بەڵکو ژنانی هەرێم هۆشیار بن لەسەر ئەو هەموو لاسەنگی و بەکەم دانانی ژنە".