بەهار مونزیر: پێویستە ژنانی هەرێم هۆشیار بن

چالاکوان بەهار مونزیر ئاماژە بەوەدەکات کە لە هەرێمی کوردستان تا ئیستا ژنان شۆڕشێکی فراوانیان دژی پیاوسالاری نەکردووە و دەڵێت: "پێویستە ژنانی هەرێم هۆشیاربن".

سلێمانی

 

بەهار مونزیر چالاکوان و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان دەربارەی ئەو عەقڵیەتی پیاوسالارییەی هەمیشە ژن بە کەم دەبینێت نووسیویەتی: "هەموو جۆرە چالاکی و هەوڵ و ماندووبونیێکمان دا، زۆر سەختیمان بڕی، بەڵام گرنگترین  ئەوەیە کە شۆڕشی دژی پیاوسالاری و کۆنەپارێزیە بەشێوەی بەرچاو و فراوان نەمانکردووە، شۆڕشی دژی پیاوسالاری پێکەوە بە ژن و پیاوەوە بەرامبەر پیاوان و ژنانی پیاوسالار، هەڵتەکاندنی بیروباوەڕی پیاوسالاری  کە خۆی حەشاردەدات لە ناو زانکۆ، خوێندنگە، ماڵ، مزگەوت، حزب، دیوەخان و کۆڵانەکان".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە کە پیاوسالاری بەشێکی دیدێکی سێکسیستە کە ژن تەنها بە کاڵای سێکسی دادەنێت نەك (بوون) وعەقڵی ژن، لە کۆتاییدا نووسیویەتی: "ئیمە لێرەوە پێویستە لەگەڵ ئەو بزووتنەوەیەی دژی پیاوسالاری سەریهەڵدا بین و لێرەش هیچ پیاوسالارێک نەتوانیت سەریهەڵبهێنێت، بەڵکو ژنانی هەرێم هۆشیار بن لەسەر ئەو هەموو لاسەنگی و بەکەم دانانی ژنە".