ژنانی سنە لە بەردەم دادگای شارەکە بۆ شلێر ڕەسوڵی گردبوونەوە

کۆمەڵێک لە چالاکوانی مافی ژنان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە ناچار بە خۆکوشتنی شلێر ڕەسولی لە لەبەردەم دادگای شاری سنە گردبوونەوە و توندوتیژییان شەرمەزار کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، ١٠ی ئەیلول،  ڕێکەوتی ١٩ی ڕەزبەر، کۆمەڵێک لە چالاکوانی مافی ژنان لە شاری سنە، لە بەردەم دادگای شۆڕشی شارەکە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە کۆچی دوایی شلێر ڕەسوڵی دەربڕی، لە بەیاننامەیەکدا توندوتیژی دژ بە ژنانیان بە کارێکی سیستماتیک ناوهێنا و دەسەڵاتیان بە بەرپرسیار لە قەڵەمدا.

 

ئەو چالاکوانانە ئیدانەی توندوتیژی دژی ژنانیان کرد و داوایان لە هەموو چالاکوانانی مافی مرۆڤ کرد بێدەنگی خۆیان بشکێنن و بچنە ناو مەیدانەکەوە، لە بەیاننامەکەیاندا هاتووە، ئەوەی ئەمڕۆ ئێمەی ناچار کردووە کاردانەوەمان هەبێت و بە ڕوونی دیارە سروشتی سیستماتیکی ئەم توندوتیژییانەیە، بەداخەوە نەک هەر میکانیزمێک نییە بۆ ئەوەی کەسێکی دەسەڵاتدار لە توندوتیژی ئەنجام بدات، بەڵکو لە ڕێککەوتنێکی نەنووسراودا توندوتیژی دژی ژنان ئاسایی بووەتەوە.

 

هەروەها ژنان دەڵێن: ئێمەی ژنان وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ڕەفتارە قێزەون و دژە مرۆڤایەتییە، داوا لە هەموو چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران و جیهان دەکەین کە بێدەنگی خۆیان لەم بوارەدا بشکێنن و بە جددی بێنە مەیدانەوە، داوا لە هەموو لایەنە ئەمنی و دادوەرییەکان دەکەین کە ئازاری ئەو ژنانەی دەستدرێژییان کراوەتە سەر بە کەم نەزانن و بە جێبەجێکردنی یاسای توند و رێگریکردن بۆ دەستدرێژکاران ژیانێکی سەلامەت بۆ کۆمەڵگە دابین بکەن.

 

لە کۆتایشدا جەختدەکەنەوە دەیانەوێت بەدواداچوون بۆ خوێنی بەناڕەوا ڕژاوی شلێر ڕەسوڵی بکەن کە قوربانییەکی توندوتیژی بووە.