پرۆژه‌ی شوێنی ماستی قه‌ڵاتی له گوندی هاوار كرایه‌وه
به دروشمی "كولتوورمان شوناسمانه، پاراستنی ئه‌ركی ئێمه‌یه" پڕۆژەیەکی تایبەت بە كاكه‌ییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسیمه‌كانیان كرایه‌وه.
هەڵەبجە
به چاودێری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان و جێبه‌جێكردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه، لە مەراسیمێکدا پڕۆژەیەکی تایبەت بە کاکەییەکانی لە نزیک گوندی هاوار بەڕێوەبرا، ئەویش نۆژەنکردنەوەی شوێنی مەراسیمی ماستی قەڵاتێی تایبەت بە کاکەییەکانە.
دڵنیا فاروق، ژنێكی خه‌ڵكی گوندی هاواره و هه‌بوونی پڕۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره‌ی به گرنگزانی و وتی: هه‌بوونی پرۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره له گونده‌كه‌مان جێگای خۆشحاڵیە و سوپاسمان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی بۆنهكانمان له گونده‌كه‌مانه و سه‌رجه‌م بۆنه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانمان له‌ناو سروشت و دوور له ژاوه‌ژاوی شار به‌ڕێده‌كه‌ین، بۆیە هه‌بوونی جێگه‌یه‌ك له‌م شێوه‌یه واده‌كات كولتووره‌كه‌مان زیندوو بكه‌ینه‌وه، چونكه ئێمه خاوه‌نی كولتووری زۆر جوانین.
سابات لایه‌ق، ژنێكی دیکەیە و دەڵێت: وه‌ك خەڵکی گوندی هاوار زۆر سود له‌م جێگه‌یه ده‌بینین، چونكه پێشتر جێگه و ڕێگه‌مان نه‌بوو كه مه‌راسیمه‌كه‌مان به ڕێكوپێكی بەڕێوه ببەین، بەڵام ئێستا هەبوونی جێگەیەکی لەم شێوەیە مایەی دڵخۆشییە.
پڕۆژه‌ی شوێنی ماستی قه‌ڵاتێ به گوژمه‌ی ٧٧ ملیۆن و ٤٨٣ هه‌زار دینار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانەوە جێبەجێ کراوە.