تەژەکە-ئە: ئێمە لێپرسینەوە لە دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس دەکەین

تەژەکە-ئە ڕایگەیاند، کە ئەڤین "ئامینە کارا" کە پێشەنگی تەڤگەری ژنانی کورد بوو، لە هێرشەکەی پاریسدا شەهید کراو وتی: "پێشکەوتنی شۆڕشی ژنان بە هیچ هێرشێک ناوەستێت".

ناوەندی هەواڵ

 

تەڤگەری ژنانی ئازادی کورد-ئەوروپا "تەژەکە-ئە" لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، ئەڤین "ئامینە کارا" پێشەنگی تەڤگەری ژنانی کورد، هونەرمەند میر پەروەر و وڵاتپارێزێک بە ناوی عەبدوڵا کزل، ئەندامانی ناوەندی هونەریی ئەحمەد کایا لە هێرشە دڕندانەکەی سەر ناوەندی ڕۆشنبیری کورد، ئەحمەد کایا لە پاریس شەهیدکراون، تەژەکە-ئە سەرەخۆشی لە بنەماڵەکان کرد و ئاماژەی بەوەکرد، هەتا شەرمەزاری شاری پاریس کە بە کۆمەڵکوژیی ژنانی کورد، ژنان ناسراوە، لەپێناو هەموو مرۆڤایەتیدا تێدەکۆشێت.

 

ڕاگەیەندراوێکدا کە شەوی ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە بەم شێوەیەیە:

"ئەمڕۆ، بە فەرمانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هێرشێک کرایەسەر ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریس وەک کۆمەڵکوژییەکەی ٩ی کانوونی دووەم، ئەو هێرشە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕێکخرابوو، دەوڵەتی فەرەنساش کاری نەکرد و تاوانبارەکەی پاراست و دەستی لە تاوانەکەدا هەبوو و بووە هاوەڵی کۆمەڵکوژییەکە، لەو هێرشە دڕندانەیەدا ئەڤین "ئامینە کارا" پێشەنگی تەڤگەری ژنانی کورد و هونەرمەندی کورد میر پەروەرو وڵاتپارێزێک شەهید کران.

 

لە کەسایەتی هەڤاڵ ئەڤیندا سەرەخۆشی لە خێزانەکان و بریندارەکان دەکەین.

 

هەڤاڵمان ئەڤین بە کولتووری سروشتی بۆتان گەورە بووە و ژنێکی ئازا و زەحمەتکێش و بەهێز بوو، کە ئەڤینداری خاک و ئازادی بوو، لە هەر پارچەیەکی وڵاتەکەمان تێکۆشانی بۆ ژنان و وڵاتەکەی کردووە و بە دڵ و هۆشی خۆی لە بەرامبەر داگیرکەراندا وەستاوە، کوشتنی ژنێکی لەو شێوەیە کە گیانی خۆی لەپێناو ئازادیدا بەختکردووە ڕاست نییە، دەوڵەتی پیاوانی کوژەر دەڵێن، کە بە لەناوبردنی ژنان، تێکۆشانی ئازادی ژنان ڕادەگرن.

 

تەڤگەری ژنانی کورد کە لە کۆمەڵکوژییەکەی پاریسدا و لە کەسایەتی ساکینە جانسزدا کرایە ئامانج، بە شەهید کردنی هەڤاڵ ئەڤین جارێکی دیکە کرایەوە ئامانج، جاریکی تر گولـلەیان لە ژنان و ئازادی کوردان دا، جارێکی دیکە خوێنی ژنان لە پاریس ڕژێندراو و جارێکی دیکە تاوانبار بەتاوانی بکوژ دەستگیرکرا.

 

ناتوانن دەنگی ژنانی کورد ببڕن

ئێمە ئەوە دەڵێین، دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر ئەگەر هەوڵی بێدەنگکردنی ئێمە بدات، ئێمە زیاتر هاوار دەکەین، ئەگەر هەوڵ بدەن شەقاممان لێبگرن، شەقامەکان پڕدەکەینەوە، ئەگەر بە کۆمەڵکوژییەکان هەڕەشەمان لێبکەن، ئێمە بە دروشمی "بەرخۆدان ژیانە" وەڵامیان دەدەینەوە.

 

ژنانی کورد تا مردن گرێدراوی ئازادیین، ژنانی کورد لە ساکینە جانسزەوە بەرخۆدانیان دەکرد، ئێمە هەتا لێپرسینەوە لە بکوژانی ئەڤین و هەڤاڵە وڵاتپارێزانەکانی خۆمان نەکەین، لە مەیدانەکان دەبین، واز لە خەبات و تێکۆشانی خۆمان ناهێنین هەتا دادپەروەری بەرقەرار نەبێت، بیرتان نەچێت، هەر لقێک کە دەکەوێتە سەر زەوی، تووڕەییمان زیاتر دەکات، تووڕەیی ئێمە لەبەر بکوژانە.

 

بژی تێکۆشانمان بۆ ئازادی ژنان

بمرێ دەوڵەتی تورکی کوژەر