تاژێ پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی شەنگالەوە بڵاوکردەوە
تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی "تاژێ" لە ساڵیادی ئازادکردنی شەنگال، پەیامێکی بۆ ئەو هێز و یەکە کوردییانە نارد کە شەنگالیان ئازاد کرد.
شەنگال
لە ساڵی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال، لەو کاتەدا پەدەکە کە ١٢ هەزار پێشمەرگەی خۆی و عێراق بە ٤ هەزار سەربازەوە هەڵهاتن و کۆمەڵگەی شەنگالیان لە دەستی چەتەکان بەجێهێشت، بەڵام سوارچاکەکانی پەکەکە هاتن و هاوکات یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان هاتنە شەنگال و ئازادیان کرد، بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی ئازادکردنی شەنگال، بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەپەگە، یەژا ستار، یەپەگە، یەپەژە، یەژەشە و یەبەشە، نارد.
ناوەڕۆکی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
لە زێدی دەروێشان، لە شەنگالەوە، کە بە قوربانیدان ئازادبووە، سوپاس و هەزار سڵاو، سوپاس بۆ ئەندازیاری ئازادی، ڕێبەری مرۆڤایەتی ڕێبەر ئاپۆ، لەسەر داواو هۆشیاری ڕێبەر ئاپۆ، سوارچاکانی ئازادی ڕوویان لە شەنگال کرد و شەنگال لە تاریکی داعش ڕزگارکرا، سوپاس بۆ فیدایانی ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادی هەپەگە و یەژا ستار کە بە گیانی خۆیان ئێمەیان لە جینۆساید ڕزگارکرد، لە کەسایەتی پاڵەوانەکانی وەک شەهیدەکانی پیردۆخان، جانفیدا، زیلان و بێریڤان، پێشەنگ و فەرماندەکانی وەک عەگید جڤیان، دڵشێر هەرەکۆل، چەکۆ چەتاخ، نوژین ئامەد، هێلین هەلەنا و میمۆیان، هەموو ئەو شەهیدانەی کە ژیانی خۆیان کردە قوربانی بۆ پاراستن و ئازادکردنی شەنگال، بە سوپاسگوزارییەوە یاد دەکرێنەوە.
"لە ساتەکانی بێهیوادایدا بوونە هیوا"
ڕۆڵە ئازاکانی ڕۆژئاوای وڵات، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ هاتنە شەنگال، لە ئازاربەخشترین ساتەکانی فەرمانەکەدا، کاتێک هەمووان لە شەنگال هەڵهاتن، ڕێڕەوی مرۆیی کرایەوە و سنوورەکان نەناسرا، ڕۆژئاوا باوەشی بۆ ئێزدییەکان کردەوە، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە شەڕیان کرد و لە بەرخۆداندا ڕۆڵێکی مێژووییان گێڕا لە ئازادکردنی شەنگال، ئه وانەی وه ک شەهید پۆڵاتجان و گەنجۆ هەولێری و سەدان شەهیدی وەک ئەوان به ورەی گەوره و ڕۆحیانەوە بوونە هیوای ئازادی و ترسیان له گیان لەدەستدان شکاند.
کچان و کوڕانی ئێزیدیخانی پیرۆز، بە توڕەیی تۆڵەکردنەوە لەو فەرمانانەی کەلەسەریان بوو، سەریان دانەنەواندو چوونە پاڵ شانی گەریلاکان و شەڕڤانانی یەپەگە-یەپەژە تێکەڵی بەرخۆدان و شەڕی ئازادی بوون، لە سەرەتاوە خۆیان ڕێکخست و بوون بە هێز، بە پێشەنگایەتی شەهید بەرخۆدان و بێریڤان شەنگال ئازادکرا و ئاڵای سەرکەوتن بەرزکرایەوە، کولتووری ڕێبەر ئاپۆ، کە بە بەرخۆدان دەبێتە سەرکەوتن، بوو بە تۆوێک و لەسەر ئەم خاکە چاندرا، ئەم هێڵە بەردەوام بوو لەگەڵ شەنگال، حەجەران، زەردەشتان، دژواران، ئازادان، سەیدان، پیر چەکۆیان و دینداران. هەتا ئەمڕۆش ئەو هاوڕێیانەمان کە بەدوای ئەم ڕێگایەدا دەگەڕێن و بەردەوامن لەسەر ئەم ڕێگایە، پیرۆزبایی ئازادکردنی شەنگالیان لێ دەکەین.
"ساڵیادی ئازادی لە سیمبۆلەکانی هاوپەیمانی کۆمەڵگەی ئێزیدی پیرۆز دەکەین"
بۆ بنیادنانی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک لە شەنگال لەسەر سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک لەلایەن ڕێکخستنی کۆمەڵگە، هاوڕێ مام زەکی و مام بەشیر ڕۆڵێکی سەرەکییان گێڕا تا ساتی شەهیدبوون، خاوەنی خەباتێکی واتادار و مێژوویی بوون ، مام زەکی بوو بە هێمای هاوپەیمانی کۆمەڵگەی ئێزیدی. ساڵیادی ئازادکردنی شەنگال پیرۆز دەکەین دەڵێین خەباتی شکۆداری ئێوە خەباتی ئێمەیە، بۆ بنیادنان و پاراستنی شەنگال کە بە هەوڵ و خوێنی سەدان شەهید ئازادکراوە، خەبات و بەرخۆدانمان تا کۆتایی زیاد دەکەین.
وەک بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی جارێکی دیکە یادی هەشتەمین ساڵیادی ئازادکردنی شەنگال لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین،لە شەهیدانی ئازادی شەنگال لە هەموو شەهیدانی ئازادی پیرۆز دەکەین، جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە گەریلاکانی هەپەگە، یەژاستار پیرۆز دەکەین و سڵاو لە بەرخۆدانی شەرەفمەندانە دەکەین، جارێکی دیکە لە شەڕڤانانی ئازادی یەپەگە، یەپەژە، یەپەژە، یەژەشە، یەبەشە و لە سەرانسەری کۆمەڵگەی ئێزدی و مرۆڤایەتی شەنگالی ئازاد پیرۆز دەکەین.