ژنانی پارێزەری ئامەد ئیدانەی شەهید کردنی ناگیهان ئاکارسەل و ژینا ئەمینیان کرد

لە ٤٨ هەمین کۆبوونەوەی گشتی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، ژنانی پارێزەر ئیدانەی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی و ڕۆژنامەنووس ناگیهان ئاکارسەلیان کرد، ڕایانگەیاند " ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆ هەموو ئەو ژنانەی تیرۆرکراون و توندوتیژیان بەرامبەر کراوە ".

ئامەد

دوێنێ ٤٨ هەمین دەستەی گشتی ئاسایی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد لە ناوەندی کۆنگرەی فەرهەنگی سێزای قەرەقۆچ لە هۆڵی شارەوانی ئامەد دەستیپێکرد، داوی سکرینکردنی ڕاپۆرتی ساڵانەی کە بە زمانی کوردی ئامادە کرابوو، دەستەی پارێزەرانیش ئامادە بوون ووتاریان هەبوو، دوای وتارەکان ناوەندی مافی ژنان لە سەندیکای پارێزەرانی ئامەد و ژنە پارێزەرەکان، چوونە سەر ستەیجەکە و قژیان بۆ هاوخەمی ژینا ئەمینی بڕی کە لەلایەن " پۆلیسی ئەخلاقی" لە ئێران کوژرا.

 

"ئێمە لێرەین بۆ هەموو ژنان"

پارێزەر ئەسمەر عوزێر دوای ئەنجامدانی چالاکیەکە قسەی کرد و وتی: " لە کەسایەتی ژینا ئەمینی و ناگیهان ئاکارسەل ، ئێمە لێرەین بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە شەهیدکراون و توندوتیژیان بەرامبەر کراوە، دەسەڵاتی پیاوسالاری بە کۆنترۆڵکردنی جەستەی ژنان و زاڵبوون بەسەر ژناندا خۆی دروست دەکات، بەیەکە دەنگ وتیان" ئەم سیستەمە دەبێت بە شۆڕشی ژنان لەناو بچێت"،  وەک ژنە پارێزەرانی ئامەد، ئێمە ئەمڕۆ لێرە شاهیدی ئەمەین کە ڕووبەڕووی ژنانی ئێران دەبێتەوە، پەیامی ئێمە بۆ ژنانی ئێران ئەوەیە کە قژی خۆیان بکەنە سیمبۆلی شۆڕشەکەیان، تا ئەو کاتەی هەموو ژنان لە جیهاندا لە کۆت و زنجیرەکانیان ڕزگار نەبن، نابێت بێدەنگ ببن.

لە چالاکییەکەدا پارێزەرانی ژن ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە توندوتیژییەکانی سەر ژنان دەربڕی،  دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" یان بەرزکردەوە، پاشان ڕێزلێنانەکان پێشکەش بە پارێزەران کرا.