شاها خەلیل لە کۆنگرەی ستار: ئێمە لەگەڵ ژنانی ڕۆژهەڵات و ئێرانین

شاها خەلیل، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری کانتۆنی قامیشلو لە کۆنگرەی نۆیەمینی کۆنگرەی ستاردا شۆڕشی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەڵسەنگاند و وتی: ڕووناکی ئەو شۆڕشەی کە ژنان بە کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد گەشە دەکات".

سۆرگول شێخۆ

حەسەکە- کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا لە ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خۆی ڕێکدەخات و لە ١٥ی کانوونی دووەم لە ١٨یەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا هەموو ژنانی پیکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەباوەش دەگرێت، نۆهەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دروشمی "بە ڕۆحی تێکۆشانی شۆڕشی ژنان ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی سەردەخەین" و بە بەشداری هەزاران نوێنەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و شام و لوبنان بەڕێوەچوو، شاها خەلیل، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری کانتۆنی قامیشلۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، کۆنگرەکەدا کە بە ڕاپەڕینی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی پێشکەش کرا، شۆڕشەکە کە بە پێشەنگایەتی ژنان دەستیپێکرد ماوەی ٥ مانگە بەردەوامە.

 

سڵاو لە شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرا

شاها خەلیل لە کۆنگرەی نۆیەمینی کۆنگرەی ستار کە لە یەکێتی ستارەوە دەستیپێکرد و ئێستا بە کۆنگرەی ستار بەردەوامە پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی جیهان و خۆشەویستان و دڵسۆزانی ئازادی و ئەندازیاری ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان کردو وتی: "نۆهەمین کۆنگرەی خۆمان پێشکەشی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، کە ماوەی چەند مانگێکە ئاگری شۆڕشەکەیان لە شەقام و گەڕەک و شارەکاندا دانەمرکاوە و تادێت گەشە دەکات، ئێمە لە سەدەی ٢١ داین، سەدەیەک کە زۆر پێشکەوتنی تێدا بەدیکراوە، بەڵام هێشتا ئەو سیستمە دەسەڵاتدارانەی ژنان و گەنجان بە هۆشی پیاوان و دەوڵەت لە دەسەڵاتیاندا جێبەجێ دەکەن، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش نموونەی ئەمەیە، ئێران بۆ ئەوەی دەنگ و هاواری ژنان ببڕیت زەنگەکانیان دەبات و لە سێدارەیان دەدات".

 

هاواری "ژن ژیان ئازادی" سنوورەکانی تێپەڕاند

شاها خەلیل، ئاماژەی بە پێداگریی ژنان کرد کە لە چ لوتکەیەکدا دەردەکەوێت و وتی: "ژنان بە ستەم و زۆردارییان وت نا، دژی سیستمی پیاوسالاری و ئەو دەوڵەتەی کە مافە ڕەواکانیان پێشێل دەکات، وتیان ئێمە هەین و تا کۆتایی لێرە دەبین و مافی خۆمانمان هەیە شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" ئێستا بێسنوور و جیهانییە، دەنگی ژنان ئێستا لە دیوارەکە پەڕیوەتەوە و سنوورەکەی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە هەموو جیهان دروشمی "ژن ژیان ئازادی" گۆشەگیریی تێکدەشکێنێت، ژنان لە چنگی ئەوان ڕزگار دەکەن و هەوڵ دەدەن لە جیهانێکی ئاوادا بژین بەبێ ئەوەی بکوژرێن یان لە سێدارە بدرێن، وەک بزووتنەوە و ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تا کۆتایی پشتیوانی لە ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین و ئامادەین هەرچییەک بێت بیکەین".

 

"ژنان ئازار دەچێژن و لەکێشەدان، بەڵام چارەسەری شۆڕشە"

شاها خەلیل جەختی لەوە کردەوە کە ڕووناکی شۆڕش کە سیمبولی قژی ژینا ئەمینی بوو گەشە دەکات و بە گشتی ئەنجامی باش بۆ ژنان و کۆمەڵگا دەهێنێت، وتی: "ئەمڕۆ شۆڕش و تێکۆشانمان بەتەنیا نییە، لە هەموو پێکهاتەکان و مەزهەبەکانەوە بووەتە ماڵی هەموو ژنانی جیهان، دروشمی "ژن ژیان ئازادی" نەتەوە و گروپەکان ناناسێتەوە، هەموو ژنان بەهەمان ئازار دەناڵێنن و هەمان کێشە ئەزموون دەکەن و ڕووبەڕووی هەمان هۆشیاری پیاو دەبنەوە، ژنانی ڕۆژهەڵات دەتوانن هەڵقوڵان لە مێژوودا دروست بکەن، ئەوان توانیان زیندوو ببنەوە، بێگومان پیرۆزە کە مێژوو شایەتحاڵی خەباتە بێهاوتاکەی خۆی بێت، بێگومان ژنان سیستمی نەتەوەیی تێکدەشکێنن، گومانی تێدا نییە، بەڵام دەبێت شۆڕش ڕێکبخرێت و ئاگرەکەی گەشە بکات".

 

"بە سێدارە ناتوانن ئاگری شۆڕشی ژنان تێکبدەن"

شاها خەلیل ئاماژەی بەوەکرد کە ئێران لە پێناو کوژاندنەوەی ئاگری ئەم شۆڕشە دەستی بە لەسێدارەدانی ژنان و گەنجان کردووە و وتیشی: "ئاشکرایە ئێران چەندە لە شۆڕشی ژنان دەترسێت، دەیانویست ژنان بە هەندێک شت ڕازی بکەن، بەڵام ژنان دەزانن بە چ زانستێک شۆڕشیان دەستپێکردووە، ئێران بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە دڵی ژناندا پۆلیسی ئەخلاقی لابردووە، بەڵام ژنان نەوەستاون و هاوارەکانیان لە هەموو جیهاندا زیاتر دەبیسترێت ئێستا زۆرێک لە ژنان و گەنجان کە بەشدارییان لە ڕاپەڕیندا کردووە بە کۆمەڵ و لە سێدارە دەدرێن، ئەمە نادادپەروەرییەکی مرۆیی و مێژووییە، ئەوە قبوڵ ناکرێت کە جیهان ئەمە باش ببینێت، نابێت ژنان و گەنجان مافی ژیانیان ڕەتبکرێنەوە".

 

"هەرچەند هێرش بکەنە سەر ژنان و لە سێدارە بدەن، بەڵام سەرکەوتنمان مسۆگەرە"

شاها خەلیل بەم پەیامە کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: "وەک ژنان پێگەی ئێمە ڕوونە، دیارە ئێمە چیمان دەوێت، دەبێت جیهان ئەمە بزانێت هەتا کووشتن و لە سێدارەدان هەبێت، هەرچەند هێرش بکەن، ئێمە یەکێتی ژنان دروست دەکەین و بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی بە دەسەڵاتداریی نێرین دەهێنین، ئێمە عاشقی ئازادی و ژیانی ئازادین بۆیە ئاستی تێکۆشانی خۆمان بەرزدەکەینەوە و پشتیوانی لە هەموو شۆڕشەکانی ژنان دەکەین لە هەر کوێیەک بێت، سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ئازادی ژنان".