کۆنگرە ستار جەخت لەسەر بەردەوامیی خەبات و بەرخۆدان دەکاتەوە
کۆنگرە ستار جەختی لە بەردەوامیی خەبات و خۆڕاگری بەگوێرەی ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژن و فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراسی کردەوە، تا ئەوکاتەی داگیرکار تێکدەشکێنن.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، ئەنجومەنی کۆنگرە ستار بە بۆنەی یادی شەشەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەو پێشێلکاریانەی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوانی تورکیا بەرامبەر بە خەڵکی ئەو شارە ئەنجامیاندا، ئیدانە کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ٢٠١٨ ەوە بۆردومانی ئاسمانی دڕندانەی خۆی بە فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر عەفرین دەستیپێکردووە و بە هۆیەوە منداڵان و ژنان و بەساڵاچووان گیانیان لەدەستدا، ئەمەشیان گەڕاندەوە بۆ بێدەنگیی دەوڵەتانی زلهێز و نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان و مافەکانی مرۆڤ.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد کوشتن و ڕفاندن و دەستبەسەرکردن و دەستدرێژیکردنە سەر عەفرین لە داگیرکردنی ٦ ساڵ لەمەوبەرەوە تا ئێستا بەردەوامە، ڕوونیانکردەوە ئەمە تاوانی جەنگە، بەتایبەتی ئەو پێشێلکاری و پراکتیزانەی کە کاریگەرییان لەسەر ژنان هەیە، جگە لەوەش هەوڵدەدەن کۆمەڵکوژی لە عەفرین ئەنجامبدەن.
باسیان لەوەکرد، هەموو خەڵکی عەفرین، گەنج و پیر، لە تەمەنی ٧ ساڵەوە بۆ ٧٠ ساڵان، بوونەتە ئازادیخواز، ئەو دایکانەی کە دەڵێن 'دەتوانین بەبێ منداڵ بژین، بەڵام ناتوانین بەبێ کەرامەت و نیشتمانێک بژین' وەک چۆن لە خۆڕاگریدا خۆڕاگر دەبن کەمپەکان بەشێکن لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی ئەو سەردەمە، سەرەڕای توانا سنووردارەکان و بارودۆخە سەختەکان و سیاسەتی قڕکردن و گەمارۆدان کە تووشی دەبن.
لە بەیاننامەکەدا بە توندی ئیدانەی پێشێلکارییەکانی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوانی تورکیای لە عەفرینی داگیرکراو کردووە و داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی لە ناوچە داگیرکراوەکان بکشێتەوە.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر پەرەسەندنی خەبات بەگوێرەی ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژنان و فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراسی کرایەوە و ڕوونکرایەوە کە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی شەهیدان درێژە بە خەبات دەدەن، هەروەها بەرخۆدان دەکەن دژی داگیرکاران.