لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ژیان بۆ کۆمەڵکوژی هەڵەبجە وەستا
لە سەرتاسەری ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆ ساڵیادی ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژی هەڵەبجەدا گیانیان لەدەستداوە بۆ ماوەی ٥ خولەک ژیان وەستێنرا.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە باشووری کوردستان ساڵیادی ١٦ی ئاداری ١٩٨٨، کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە بە چالاکی و مەراسیمی ماتەمینی کرایەوە.
لەم ڕۆژەدا گەلی کورد ماتەمینی بۆ کۆمەڵکوژی و کارەساتی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت و بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکڕەوان یادی شەهیدان و گیان لەدەستداوان بەرز ڕادەگیرێت.
لەو چوارچێوەیەدا، کاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ لە سەرتاسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا-ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی ٥ خولەک ژیان وەستێنرا.
حەسەکە؛
تل تەمر؛