چوار ڕۆژنامەنووس بە زیندانیکردنی ماڵەوە سزادران

ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ئیزمیر دەستگیرکرابوون و لەلایەن نووسینگەی داواکاری گشتییەوە ڕەوانەی دادگای تاوانی ئەسلییە کران، چواریان بە زیندانی ماڵەوە سزادران و دوو ڕۆژنامەنوووسیشیان بە مەرجی کۆنترۆڵی دادگا ئازادکران.

ناوەندی هەواڵ

 

سەمرا توران، دەلال ئاککیۆز و تۆلگە گونەی، پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، مەلیکە ئایدن، پەیامنێری ژن نیوز، جیهان باشاکچیئۆغڵوو، ڕۆژنامەنووسی گازەتا داڤور، فاتمە فوندا کارمەندی ڕۆژنامەوانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "پارتی دەم" ف کە لە هێرشەکەی ١٣ی شوبات لە ئیزمیر دەستگیرکران، دوای وتەدان لە بارەگای پۆلیس ڕەوانەی نوسینگەی داواکاری گشتی کراون.

 

ئەو ڕۆژنامەنووسانە کە بە داوای دەستگیرکردن ڕەوانەی دادگای بایراکل لە ئیزمیر کراون، بە لێدوانی شایەتحاڵە نهێنییەکان و شایەتحاڵە دیارەکانی پاس ئەسلان لە دۆسیەی لێکۆڵینەوەو ئەو هەواڵانەی کە پێشکەشیان کردووە و پەیوەندی تەلەفۆنییان لەگەڵ سەرچاوەکانی هەواڵدا کردووە، ڕۆژنامەنووسان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" تۆمەتبار کراون.

 

دوای وتەدان، دادگای تاوانی دادوەری بایراکل دەربارەی سەمرا توران و جیهان باشاکیۆئٶغڵو بڕیاری مەرجی کۆنتڕۆڵی دادگای داو دەربارەی ەیلال ئاکیوز، مەلیکە ئایدن، تۆلگە گونەی و فاتمە فۆندا بە زیندانی ماڵەوە سزای دان.