"ڕێکخستنبوونی ژنان وەڵامی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتە"
زەهرا عەلی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە ڕایگەیاند کە پیلانگێڕیی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد پێشێلکردنی یاسا مرۆییەکانە و وتی: پیلانەکە تا ئەمڕۆش بە ئامانجگرتنی پێشەنگانی شۆڕش بەردەوامە.
ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە- لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ پیلانێکی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدرا، ئەمڕۆش بە گۆشەگیرکردن و بەئامانجگردنی پێشەنگەکانی شۆڕشی ژنان پیلانەکە بەردەوامە.
زەهرا عەلی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە، هەڵسەنگاندنی بۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کورد و ڕایگەیاند، کە پیلانگێڕی دژی ڕێبەر ئۆجالان پیلانێکە دژی یاساکانی مرۆڤایەتی، وتیشی: ئەم پیلانگێڕییە بە مەبەستی لەناوبردنی ئیرادەی گەلی کورد و تێکشکاندنی ئەو بزووتنەوە شۆڕشگێڕانەی داوای ئازادی دەکەن، ئەنجام درا، ئەو گۆشەگیرییەی ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت، بەشێکە لەو پیلانگێڕییە، چونکە دەیانەوێت لە ڕێگەی گۆشەگیرییەوە فەلسەفەی ئۆجالان سنووردار بکەن و هەنگاوەکان سەرکەوتوو نەبن، بەڵام پیلانی پیلانگێڕان بەدی نەهات، چونکە هزر و بیرۆکەکانی ئۆجالان دیوارەکانی ئیمراڵیی وێران کرد و بە هەموو جیهاندا بڵاوبوونەوە.
"ژنان بارگرانی شکاندنی گۆشەگیرییان لەسەر ئۆجالان هەڵگرتووە"
زەهرا عەلی تیشکی خستەسەر پیلانگێڕی دژ بە عەبدوڵا ئۆجالان، کە تیایدا ژنان دەکرێنە ئامانج و وتی: شکاندنی ئیرادەی ژنانی ئازاد و پێشەنگ بەشی دووەمی درێژەی پیلانگێڕیی دژ بە ڕێبەر ئاپۆیە، ڕێبەر ئۆجالان ئازادی ژنانی لە فەلسەفەی خۆیدا دامەزراندووە، چونکە ژنان بنەمای بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی یەکسان و ئەخلاقی و ئازادن، لە شۆڕشی ژناندا ژنان ڕۆڵ و ئەرکێکیان هەیە، خۆیان لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا قوڵ کردووەتەوە و خۆیان ڕێکخستووە و بەرخۆدانێکی ناوازە بۆ ئازادیی ژنان و کۆمەڵگە و ڕێبەر ئۆجالان ئەنجام دەدەن، لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا ژنان باری ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئۆجالان و ئازادی ژن و کۆمەڵگەیان گرتە ئەستۆ، هەر بۆیەش کرانە ئامانج و دەیانەوێت ئیرادەی ژنان بشکێنن، بەڵام ئەمە ڕوونادات، چونکە ژنان هێڵی بەرخۆدان و خەباتیان هەڵبژاردووە و بڕیاریان داوە کە سۆزەکەیان سەربخەن.
"گەل بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئۆجالان لەسەر پێیە"
زەهرا عەلی ئاماژەی بەوەدا، کە ڕێبەر ئۆجالان ڕێبەری ڕزگارکردنی خەڵکە لە سیستم و کۆیلایەتی و لە کۆتاییدا وتی: خەڵکی ناوچەکە لە ژێر سیستمی یەک پەرگالیدا ژیانیان دەکرد، ئەو سیستمە کۆمەڵایەتییە ژنی کردووە بە کۆیلەی خۆی، کاتێک سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیک جێبەجێ کرا، کە ڕێبەر ئاپۆ دایڕشت، خەڵک هەناسەیەکی ئارامیان هەڵکێشا و بە سیستمێکی گونجاویان بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراسی زانی، بەهۆی ئەوەوە گەل ١٥ی شوبات وەک ڕۆژێکی ڕەش دەبینێت، لەو ڕۆژەدا هەمووان دەڕژێنە گۆڕەپانەکان و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، هێرشەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها بەئامانجکردنی پێشەنگەکانی شۆڕش و بێدەنگی دەوڵەتە نێودەوڵەتییەکان، ئەوە دەردەخەن کە پیلانگێڕی بەردەوامە و هێزە پیلانگێڕەکان لە دەسەڵاتی ژنانی ئازاد دەترسن کە پێشەنگایەتی شۆڕشێک دەکەن، ئێمە دەمانەوێت بڵێین پیلانی دەوڵەتە نێودەوڵەتییەکان دیارە و خەڵک ئاگادارە، بۆیە هەرگیز پلانەکانیان نایەتە دی و بە خۆڕاگری و خەباتی خۆمان بە شێوەیەکی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمراڵی ڕزگار دەکەین.