گه‌ڕی سێیه‌می خولی فوتساڵی كچانی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو
لە گەڕی سێیەمی خولی فوتساڵی کچاندا یانەی کچانی زاخۆ و سیروانی نوێ بە یەک گەشتن و بە دوو گۆڵی یەکسان کۆتایی بە یارییەکە هات.
هەڵەبجە
ئێوارەی دوێنێ لە درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی فوتساڵی کچانی كوردستان بۆ، هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و سیروانی هه‌ڵه‌بجه به یه‌ك گه‌شتن.
لەلایەن یاریزانانەوە یارییەکە بە گەرموگوڕی بەڕێکرا و ئامانجی هەردوو یانەکە سەرکەوتن بوو بۆ پلە نایابەکانی کوردستان، به‌ڵام له كۆتای یاریه‌كه‌دا به دووگۆڵی یه‌كسان كۆتایی به یاریه‌كه هات.
په‌یمان زه‌ینه‌دین، سكرتێری یانه‌ی سیروانی نوێ لە هەڵەبجە، باسی له‌وه‌كرد، لە خولی کوردستان بۆ فوتساڵی کچان ٨ یانە بەشدارییان تیادا کردووە و بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشبوون، وەکو یانەی سیروانی هەڵەبجە تاوەکو ئێستا نەدۆڕاوە و بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێن.
یانەی سیروانی هەڵەبجە تا گەڕی سێیەم سەرکەوتنی تۆمار کردووە و لە یارییەکەی دوێنێ ئێوارەشدا بەرامبەر بە زاخۆ، بە دوو گۆڵی یەکسان کۆتایی بە یارییەکەیان هات.
سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی وەرزش لە هەڵەبجە، پەیمان زەینەدین وتی: لە هەڵەبجە فوتساڵی کچان لەم دوو ساڵەی دوایدا پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە، کچانی یانەکە لە یانەی بەغدا و قوە جەوی و نەفتیی کەرکوک هەن و ئەنجامی باشیان هەبووە.
دوو گەڕی تری کۆمەڵەکان لە هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت و هەر دوێنێ لە شاری دهۆک یانەی وەرزشی هەڵەبجە توانیان بەسەر یانەی ژنانی دهۆکدا سەربکەون.