"بۆ خاوەنداری کردن لە دەستکەوتەکان بچن بۆ دەنگدان"

عەدول شەمۆ، ئەندامی ئەنجومەنی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی لە ناوچەی سنونێ، باسی لە گرنگی هەڵبژاردنی پارێزگاکان کرد و داوای لە

بێریڤان چیا

 

شەنگال- هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە ١٨ی کانوونی یەکەم لە عێراق بەڕێوەدەچێت و یەکێک لە گرنگترین ناوچەکانی ئەم هەڵبژاردنانە شەنگالە، شەنگال دەکەوێتە پارێزگای موسڵەوە، بە ناوی ئێزیدییەکانەوە، پارتی سیاسی پادێ بە هاوپەیمانی گەلی نەینەوا بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات، لە شەنگال بەپێشەنگایەتی ژنان کارو خەباتی گرنگ ئەنجام دەدرێت بۆ سەرکەوتنی پادێ، عەدول شەمۆ، ئەندامی ئەنجومەنی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" لە ناوچەی سنونێ، لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە قسەی کرد.

 

عەدول شەمۆ داوای بەشداری لە هەڵبژاردن کردو وتی: هەڵبژاردنمان لەبەردەمدایە، هیوادارم هەموو کەسێک، موختار، ئایینی و خەڵکی هەژار دەنگ بە قاسم کەشکۆ بدەن، چونکە زۆر بە سەختی کاری بۆ شەنگال کردووە، هیوادارم هەموو ئەوانەی کەرامەتیان هەیە خاوەنداری لە هەڵبژاردن و خوێنی شەهیدانمان بکەن، لە ڕێگەی ئەم هەڵبژاردنەوە، هاوار دەکەین بۆ ئەو دایکانەی کە منداڵەکانیان هێشتا لە دەستی چەتەکاندان، نابێت دەنگ بە دوژمن بدەین، ئەو دوژمنەی کە لە ساڵی ٢٠١٤دا شەنگالی فرۆشت، بووە هۆی ئەوەی فەرمان لەسەرمان بکرێت و تا ئێستا ژنانی ئێزدی لەلایەن چەتەکانەوە دەستبەسەر کراون، نابێت دەنگ بەوان بدەین، پێویستە هەموو کەسێک ویژدانێکی هەبێت و ئاگاداری منداڵانی ئێزیدی بێت، هاواری دایکان لەبیر نەکات.

 

"سەرکەوتن بۆ ئێمە دەبێت"

عەدول شەمۆ ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە کۆمەڵگەی ئێزیدی ئێستا ئامانجی سەرکەوتن بێت و خاوەنداری لە ڕەنجی شەهیدان بکات و وتی: ئێزیدییەکانی چیای شەنگال بووە ڕۆژەڤ لەلای هەر کەسێک، بۆیە دەبێت سەرکەوتوو بین و ژیانێکی ئازاد و به ختەوەر بدۆزنینەوه، شەهیدەکانمان ژیان و ڕۆحی خۆیان لە پێناوی چیاکان و خاکی شەنگال و کولتوور بەخشی، پێویستە خاوەنداری لە شەهیدەکانمان بکەین بۆ ئەوەی هیچ شتێک لەدەست نەدەین، بە هیوای سەرکەوتن و مسۆگەرکردنی ئازادی، بەهیوای مەلیکە تاوس هەموو ئەوانە دەشکێنێت کە خیانەتیان لە ئێمە کردووە و شەنگالیان فرۆشتووە.

 

وتیشی: داوا له هەموو کەسێک دەکەم دۆست و دوژمنەکانی بناسێت، هەموو کەس بە چاوی خۆی بینی کە کێ دۆست و دوژمنە،هەموو ئەوانەمان بینی کە شەنگالیان فرۆشت، ئەوانەشمان بینی کە ڕۆحیان بەخشییەوە شەنگال، بەهۆی فەرمانەکەوە هەزاران کەس لە کۆمەڵگەی ئێزیدیمان ڕۆیشتن بۆ ئەوروپا، تەنانەت ئەوانەی کە لەوێن ئاسوودە نین، دەنگ بە شەنگال دەدەین و ئاگامان لە خۆمانە بە هیوای ئەوەی بەزەییەک بکەوێتە دڵی هەموو ئێزدییەکانەوەو خاوەنداری لە خۆیان بکەن.

 

"پێویستە ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا پێشەنگایەتی بکەن"

لە کۆتایی قسەکانیدا عەدول شەمۆ، ئەندامی ئەنجومەنی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی لە هەرێمی سنونێ، داوای لە هەمووان کرد، بەتایبەت ژنان، دەنگ بە کاندیدی خۆیان بدەن و وتی: لە پێناوی ژنانی ئێزدیدا داوا لە هەموو ژنان دەکەم کە دەنگ بە قاسم کەشکۆ بدەن، ئەوەی لە بازاڕدا فرۆشرا ژن بوو، پێویستە ژنان پێشەنگایەتی بکەن و بڕۆن و دەنگەکانیان بۆ شەنگال بەکاربهێنن.