٣٧٥ ئاوارەی ئێزیدی لە کامپی پەرسەفەوە گەڕانەوە شەنگال

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە كامپی پەرسەفی یەك لە زاخۆ ٣٧٥ ئاوارەی ئێزیدی گەڕانەوە بۆ سنووری شەنگال.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە ڕاگەیەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی بەرنامەكانی حكومەت و وەزارەتدا بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسییەی ئاوارەكان، ئەمڕۆ ٣٧٥ ئاوارەی ئێزیدی لە كامپی پەرسەفی یەك لە زاخۆ بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان لە شەنگال گەڕانەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پڕۆسەی گواستنەوەی خێزانەكان و كەلوپەلەكانیان بە هاوكاری ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ و بە هاوكاری ئیدارەى زاخۆ و شنگال ئەنجامدراوە، ئەو ئاوارانەی، كە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان پێداویستییە سەرەتاییەكانیان بۆ دابین دەكرێت.

 

وەزارەتەکە ئەوەیخستووەتەڕوو بەردەوام دەبن لە كاركردن بۆ جێبەجێكردنی ئەوەی لە بەرنامەی حكومەتدا هاتووە، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی سەرجەم ئاوارەكان بە ئارەزووی خۆیان و داخستنی دۆسییەی ئاوارەكان.