تەندروستی جیهانی بەبێ ڕوونکردنەوە ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی مەترسیدار دەکات

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن نەخۆشیەکی مەترسدارتر لە کۆرۆنا جارێکی تر ڕووبەڕووی جیھان بێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

تێدرۆس ئادھانۆم، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە خەڵک دەکات بێ و پشتگوێخستن خۆیان ئامادە بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکی تری مەترسیدار لە داھاتوودا.


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی لە ئێستادا زانایانی نیگەران کردووە، یەک پرسیارە، ئەمە کەی ڕوودەدات؟.

 

وتیشی: ناتوانین ڕێگە بدەین ھەڵەکانی ڕابردوو دووبارە ببنەوە، بۆیە لە ئێستادا وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە دانوستاندان، ھەروەھا ڕێککەوتنێکی نوێ ئامادە دەکرێت سەبارەت بە خۆپاراستن لە پەتاکان.

 

ئەم لێدوانەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی دیکەی لەگەڵدا نییە کە نەخۆشییەکە چییەو هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی چین، تەنها هۆشداری داوە کە مەترسیدار دەبێت.