بێریڤان محەمەد: پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە دژی ژنان بەڕێوەچوو

بێریڤان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرایەتی پەیەدە لە شاری سلێمانی، ڕایگەیاند، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی ئیرادەی ژنان ئەنجامدرا.

سلێمانی

 

نوێنەرایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە لە شاری سلێمانی سیمینارێکیان لە بارەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیی ٩ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هاوڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان کە ئاوارەی شاری سلێمانین ڕێکخست و تیایدا ئامانجی پشت پیلانگێڕییەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر گەلی کورد باس کرا.

 

بێریڤان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرایەتی پەیەدە لە شاری سلێمانی، بۆ نوژنها دوا و باسی لەوەکرد، "٢٥ ساڵە پیلانگێڕی دژی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوە دەچێت، ئێمەش ویستمان لە ڕێگەی ئەم سیمینارەوە کاریگەرییەکانی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان و گەلی کورد دەربخەین، هەموو دەزانن ئەم پیلانگێڕییە لەم ڕۆژانەدا کاریگەری گەورەی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان هەبوو بەوەی بۆردومانێکی چڕ کرا و ئەکادیمیای ئاسایش بۆردوومان کرا و ٢٩ هەڤاڵ شەهید بوون و چەندینی دیکە بریندار بوون، بۆیە ئێمەش وەک هەڵوێستی خۆمان دژی هێرشەکان نیشاندا".

 

بێریڤان محەمەد باسی لەوەکرد، "پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا، دژی ژنان ئەنجامدا، دەیانویست ژنان بێدەنگ بکەن و ڕەنگ و دەنگیان لەناو ببەن، ئێمەش وەک گەلی کورد و بە تایبەت وەک ژن، بە بەرخۆدانییەکی مەزن دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا دەوەستینەوە و خواستی دەوڵەتی تورکیا بۆ بێدەنگ کردنی ژنان لەناو دەبەین.