شەرمەزارکردنی ٩ی تشرینی یەکەم لە ئامەد: ئۆجالان چارەسەرە
لە ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ئامەد ڕێپێوان کرا و ڕاگەیەندرا، ڕێگای گەیشتن بە چارەسەر ئیمراڵییە و داوای کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری کرا.
ناوەندی هەواڵ
بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ، تەڤگەری ژنانی ئازاد، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان، فیدراسیۆنی کۆمەڵە یاساییەکان و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و فەرمانڕەواکان، بە دروشمی "ئازادی بۆ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری کێشەی کورد" لە پارکی کۆسۆیۆلوی ئامەد دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٩ی تشرینی یەکەم، دەیانویست بە شێوەیەکی بەرفراوان چالاکی ئەنجام بدەن، بەڵام پۆلیس گەمارۆی خەڵکیان دا و و ڕێگەیان نەدا لێدوان بۆ ڕای گشتی بخوێندرێتەوە.
جگ لە خەڵک، پۆلیسی تورک پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوزیشیان لە شارەکانی باکووری کوردستان گەمارۆدا کە بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد و هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیان لە زۆربەی ناوچەکان و دەیان کەسیان دەستگیر کرد.
هێرشیان کردە سەر ڕۆژنامەنووسان
سەرەڕای هەموو گەمارۆکان و بەربەستەکان و دەستگیرکردنەکان، هاوڵاتیان و سیاسەتمەداران ڕێپێوانیان کرد بۆ سەرکۆنە کردنی پیلانگێڕی و گۆشەگیری عەبدوڵا ئۆجالان، هەروەها پۆلیس هێرشیکردە سەر ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ڕووماڵی چالاکییەکەیان دەکرد، پۆلیس هێرشیکردە سەر ڕۆژنامەنووس مەحسوم کارا و چەند ڕۆژنامەنووسێکی دیکە پشتیوانییان لە کارا کرد و لە بەرامبەر هێرشەکەی پۆلیسدا وەستانەوە، دواتر ساڵیحە ئایدەنیز و کەسکین بایندیر، هاوسەرۆکانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان لەبەردەم پارکی کۆسۆیولو ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە.
"سەرەڕای قەدەغەی هاتوچۆ ڕێپێوانەکە کرا"
پۆلیس گردبوونەوەکەی بڵاوە پێکرد و گەمارۆی خەڵکیان دا، زیاتر لە ٥٠ کەس دوای هێرشەکە دەستگیر کران و پەرلەمانتاران و خەڵک لە پارکی کۆسۆیولوەوە بەرەو بینای پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" لە دژی ئاستەنگەکان ڕێپێوانیان کرد و لەبەردەم باڵەخانەکەدا ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە.
"بژی سەرۆک ئاپۆ"
هەروەها گەنجان لە شەقامەکانی ڕێزانی ئامەد ڕێپێوانیان کرد و دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان و بژی سەرۆک ئاپۆ"یان دەوتەوە، پۆلیس هێرشیکردە سەر خەڵکەکە و تا ئێستا ٤٠ کەس دەستگیر کراون.
"چارەسەریی ئیمراڵییە"
عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی ڕەحا گۆشەگیری و هێرشەکانی شەرمەزار کرد و وتی: ئەشکەنجە دژی گەلی کورد بەردەوامە، بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان کۆبووینەوە، پۆلیس وەک هەمیشە توندوتیژی بەرامبەر کردین، بنەماڵەی ئۆجالان و پارێزەرەکانی ناتوانن کۆببنەوە و ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین و ئەمڕۆ بۆ ئەو مەبەستە کۆبووینەوە، تا بڵێین ڕێگای چارەسەریی ئیمراڵییە.
"پارادایمی بەڕێز ئۆجالان چارەسەرە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"
لە بەردەم بینای هەدەپە کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان و پەرلەمانتاری پارتی چەپی باتمان قسەی کرد و وتی: خەڵک هاتوون بۆ ناڕەزایەتی دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژ بە بەڕێز ئۆجالان، لە بەیانییەوە تا ئێستا توندوتیژی و ئەشکەنجەیەکی زۆر لەناو جەماوەردا هەیە، گۆشەگیری لە دژی بەڕێز ئۆجالان لە تورکیا هەیە، هەڵوێستی بەڕێز ئۆجالان ئاشتییە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم گۆشەگیریه قبوڵ ناکەین که له هەموو شوێنێکی کوردستان بڵاو بووەتەوه، وەک گەلی کوردستان، داوا لە هەموو گەلان دەکەین، پێویستە هەڵوێستێک پیشان بدرێت، لە هەموو شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕ هەیە، بەڵام چارەسەرێک هەیە بۆ ئەمە، کە پارادایمی بەڕێز ئۆجالانە، ئەگەر بمانەوێت چارەسەرێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبێت، پێویستە لە دژی گۆشەگیری تێبکۆشین، گۆشەگیری قووڵایی شەڕەکەیە و ئەمەش لەلایەن ئاکەپە-مەهەپەوە ئەنجام دەدرێت، بەردەوام بن لە تێکۆشان تا ئەو گۆشەگیرییە لە دژی بەڕێز ئۆجالان هەڵدەگیرێت و ئاشتی بەدیدەهێنرێت تەنها یەک ڕێگا هەیە بۆ ئاشتی، ئەویش ژیانێکی هاوبەشە، هەروەها ئەم ڕێگایە بە کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری دەبێت، تورکیا لە گۆڕانکارییەکی مێژوویی دایە و ئەگەر چارەسەرەکە نەکرێتەوە، ئەوا بە هەر شێوەیەک بێت لە قەیرانێکی قووڵدا دەبێت، هەرگیز ناگەڕێینەوە دواوە، هەروەها چارەسەرێک نیشان دەدەین و دەڵێین چارەسەر ئیمراڵییە.
کەسکین بایندر لە کۆتایی قسەکانیدا سوپاسی ڕۆژنامەنووسانی کرد و ڕایگەیاند کە ڕۆژنامەوانان ڕووبەڕووی چەندین فشار و بەربەست بوونەتەوە.