دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر کامپی مەخموور و ژنێک و دوو منداڵ بریندار بوون

شەوی ڕابردوو دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، لە هێرشەکەدا ژنێک و دوو منداڵ بریندار بوون.

مەخموور

 

دەوڵەتی تورکیا لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاد کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا هێرشە داگیرکارییەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامی هەیەو شەوی ڕابردوو هێرشی کردە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە هێرشەکەدا ژنێک و دوو منداڵ بریندار بوون و مزگەوتێک کە لەناو کامپەکەدایە کرایە ئامانج.