پەیمانی ئیستەنبوڵ لە یەکێتی ئەوروپا چووە بواری جێبەجێکردنەوە
پەیمانی ئیستەنبوڵ لە یەکێتی ئەوروپا لە ئەمڕۆوە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، هاوپەیمانی ژنان ئەم بڕیارەی بە پێشکەوتنێکی گرنگ پێناسە کرد بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژی ژنان و کچان.
ناوەندی هەواڵ
لە یەکێتی ئەوروپادا، پەیماننامەی ڕێگریکردن و خەبات دژی توندوتیژی دژ بە ژنان و توندوتیژی خێزانی کە بە پەیمانی ئیستەنبوڵ ناسراوە، لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت.
کۆنسەی ئەوروپا وتی: هەوڵەکانمان بۆ زیادکردنی ژمارەی لایەنەکان سووربوونی ئێمە نیشان دەدات بۆ نەهێشتنی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی.
"ئەم ڕێگریکردنە لە توندوتیژی پێشکەوتنێکی گرنگە"
لە بەیاننامەیەکدا لەسەر هەژماری دیجیتاڵی خۆی سەبارەت بە بڕیارەکە، هاوپەیمانی ژنان ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا وەک لایەنی ٣٨ەم چووەتە ناو پەیمانی ئیستەنبوڵ، هاوپەیمانی ژنان بڕیاریدا پێشکەوتنێکی بەرچاو بەدەستبهێنێت لە ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژ بە ژنان و کچان، سەرەڕای هەموو خەباتی ڕێکخراوەکانی ژنان تورکیا لە ١ی تەمووزی ٢٠٢١ بە فەرمی لە پەیمانی ئیستەنبوڵ کشایەوە.