ڕژاک : بەردەوام دەبین لە ڕۆحی بەرخۆدان

ڕژاک سڵاو لە یەکەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" کرد کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد و وتی: بەڵێن دەدەین کە بەردەوام دەبین لە ئازادی بە ڕۆحی بەرخۆدانی ژنان.

ناوەندی هەواڵ

 

ساڵێک بەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی و دەستپێکردنی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" تێدەپەڕێت، زیاتر لە ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون و بریندار بوون، هەروەها چوار خۆپیشاندەریش لە سێدارە دران.

 

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان "ڕژاک" بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

 

لە بەیاننامەکەی ڕژاک-دا هاتووە:

ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" کە ساڵێکی پڕ لە ئازار و بەرخۆدان و قوربانیدان و سەرکەوتنی لە دوای خۆی بەجێهێشت، سەرەتا، لە ئەندازیاری ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی"، ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین و لە کەسایەتی ژینا ئەمینی، پیرۆزبایی لە هەموو ئەو ژنانە دەکەین کە ژیانی خۆیان لە پێناوی ئازادیدا کردووەتە قوربانی.

 

بۆ پاراستنی بەهاکانیان، ئیرادەو ئازادی، زۆرێک لە ژنانی خوداوەند و پێشەنگ و بەناوبانگ هاتنە پێشەوەی مێژوو، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک بەردەوامبوونی ئەم بازنەیەی ژنانی بەناوبانگ و فەرماندە پێشەنگییەکانی ئازادی کە سەریان بۆ سەرکوتکردن و هۆشیاری و دەسەڵاتی پیاوان دانەنەواندم بوون بە چروسک بۆ ئەو ژن و کۆمەڵگەیەی کە لە تاریکیدا دەژیان، ژینا ئەمینی بوو، بۆ ویستی خۆی و ئازادی سەری بۆ ویژدانی فاشیستی دانەنەواند، وەک ژنێک دەیزانی کە ئازادی قورسە، بەڵام هەڵوێستێکی بەخشندەی نیشان دا، ئەو هەستە فیداکارانەی نیشاندا کە ئیلهامی لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ وەرگرت.

 

"ژینا بوو بە ڕۆحی بەرخۆدان"

ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "ئەگەر ئازادی ئاسان بووایە، بێریڤان و ڕووناهییەکان خۆیان نەدەسووتاند" هەروەها کوژرانی ژینا ئەمینی قوربانییەکی زۆر گران بوو، هەرچەندە بە ئازار بوو، بەڵام ئەو ڕۆحی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"ی بەرزکردەوە و لە هەموو جیهاندا بڵاویکردەوە و ڕۆحێکی هاوکاری لە دژی فاشیزم و دەسەڵات بنیاد نا، ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" مانیفێستۆیەک بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا.

 

بۆ کۆتایی هێنان بە هۆشیاری نێرینەیی و ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژ بە ژنان، وەک ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان "ڕژاک" بەڵێن دەدەین بەردەوام بین و ڕۆحی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرز بکەینەوە و سیستمی پیاو-دەوڵەت تێکبشکێنین.