"خۆپیشاندان لە سوەیدا بەهۆی قەیرانی گشتییەوە دەکرێت"

ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوکاری خۆیان دەربڕی بۆ خۆپیشاندانەکانی سوەیدا کە ٢٣ ڕۆژە بەردەوامە و داوای باشترکردنی بارودۆخی ژیان و گۆڕینی سیستمی سیاسی دەکەن.

دەلال ڕەمەزان

 

حەسەکە- خۆپیشاندان لە شاری سوەیدای سووریا چووە چوارەم هەفتەی لەسەر یەک، کە لە ئەنجامی خراپبوونی بارودۆخی ئابووری، ژیان و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و شکستی حکومەتی شام لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵک دەستیپێکرد.

 

"خۆپیشاندان بەهۆی خراپی ژیان و باری ئابوورییەوەیە"

نیروز عەبدۆ، ئەندامی نووسینگەی ڕێکخراوی پارتی سووریای ئایندە لە حەسەکە لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختی لەوەکردەوە، باشترین چارەسەر بۆ قەیرانی سوریا کە ١١ ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکرد، جێبەجێکردنی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکە کە داوای پێکەوەژیان و برایەتی گەلان دەکات، خەڵکی شاری سوەیدا و ناوچەکانی دیکەی سووریا وەک شاری دەرەعە چوونە گۆڕەپانەکان بۆ داواکردنی مافە ڕەواکانیان، کە جێبەجێ نەکرابوون و لە ئەنجامی ڕەتکردنەوەی داواکارییەکانیان لەلایەن حکومەتی شامەوە نامەیان لەسەر هێڵەکە مایەوە.

 

"دروشمی پشتگیری خۆبەڕێوەبەری هەیە"

وتیشی: بۆ ماوەی ٢٣ ڕۆژە خۆپیشاندانەکان نەوەستاون و دانیشتوان هەموو ڕۆژێک لە مەیدانن، ئەم خۆپیشاندانانە بەهۆی فشار و ئازاری خەڵکەوە بەهۆی خراپبوونی دۆخی ئابوورییەوە دەستیپێکرد، خۆپیشاندەران دروشمیان بەرزکردەوە کە داوای ڕووخانی ڕژێم و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان و جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ دەکەن کە تیایدا داوای پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی و داواکردنی ژیانێکی شیاو دەکات، هەروەها دروشم هەبوو بۆ پشتگیریکردنی پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دژی ئۆپۆزسیۆن کە تورکیا پشتیوانی دەکات.

 

نیروز عەبدۆ ئەوەشیخستەڕوو، ئەوەی سەرنجڕاکێشە دەربارەی ئەم خۆپیشاندانانە بەرزکردنەوەی وێنەی شەهید هەڤرین خەڵەفە کە لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن بەکرێگیراوانی داگیرکاری تورکیاوە شەهید کرا، بەشدارییەکی زۆری ژنان و پشتیوانییان بۆ خۆپیشاندان و بزووتنەوەی گەل، ئەمەش بەڵگەی کاریگەریی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە لەسەریانو دەستکەوتەکانیان لەسەر هەموو ئاستەکان، بە سیاسی و سەربازییەوە و بوونەتە نموونەیەک بۆ ئەوەی نەک تەنها لە سووریا بەڵکو لە هەموو جیهاندا شوێنیان بکەن.

 

"پشتیوانی لە بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی دەکەین"

جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان وەک ژنان و گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پشتیوانی لە بزووتنەوەی ئاشتیخوازی گەل و هەموو ئەو خۆپیشاندانانە دەکەن کە داوای ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری دەکەن، وتی:  ئێمە هاوکاری خۆمان بۆ بزووتنەوەی گەل لە سوەیدا ڕادەگەیەنین و پشتیوانی لە هەموو ئەو خۆپیشاندانانە دەکەین کە داوای باشترکردنی بارودۆخی ژیان و بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی دەکەن، ئەوەی شارەکە شایەتی دەدات تەنها داواکاری خەڵکە دوای فشارە بەردەوامەکان و شکستی وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیان دوای ١١ ساڵ لە شۆڕش و زیادبوونی ئاڵۆزی و قەیرانەکانی بارودۆخەکە، لە کاتێکدا شکستی حکومەت لە وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی خەڵک بووە هۆی درێژکردنەوەی قەیرانی سووریا و زیادبوونی ئازارەکانی خەڵکی ناوچەکە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، نیروز عەبدۆ پەیامێکی بۆ ژنانی سوەیدا نارد و داوای لێکردن کە یەکگرتوو بن و هاوکاری بزووتنەوە جەماوەرییەکەیان بکەن و بەشداری چالاکانە بکەن بۆ ئەوەی ببنە نموونەیەک وتیشێ: ئێمە ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوکاری خۆمان بۆ ژنانی سوەیدا ڕادەگەیەنین و داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین بەردەوام بن لە خەباتیان و بەردەوام بن هەتا سەرکەوتن و یەکسانی جێبەجێ دەکرێت و هەموو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێن.