چەند خۆراک و ڤیتامینێک سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکەن

خواردنی هەندێک خۆراکی پڕ لە ڤیتامین دەتوانێت سیستمی بەرگری لەش دژی هەندێک نەخۆشی بەهێز بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

كۆئه‌ندامی به‌رگری‌ پێكهاتوه‌ له‌ چه‌ندین خانه‌، شانه‌، ئه‌ندام و پرۆتین.. كه‌ دژی باكتریا، ڤایرۆس و كه‌ڕوw ده‌جه‌نگێت، ئه‌وه‌نده‌ هه‌ستیار و به‌ توانایه،‌ ده‌زانێت كام خانه‌ یان چ ته‌نێكی بێگانه‌‌ له‌ له‌شدایه‌، له‌سه‌ر ڕووپۆشی ده‌ره‌وه‌ی خانه‌كانی كۆئه‌ندامی به‌رگری، ئه‌نتیجێن هه‌یە، كه‌ ڕۆڵی ناسینه‌وه‌ی دۆست و دوژمنی هه‌یه‌، هاوكات بڕیار ده‌ده‌ن، شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بكه‌ن یان وازی لێبهێنن.

 

چەند نیشانەیەك دەری دەخات سیستمی بەرگری لەش لاوازە:

-زوو زوو نەخۆش کەوتن و تووشی پەتا و هەڵامەت بوون، ئەمەش واتای ئەوەیە سیستمی بەرگری باش كار ناكات.

 

-شەكەتی بەردەوام و هەستكردن بە لاوازی، لە هەمان كاتدا دەكرێت ئەم نیشانەیە ئاماژە بێت بۆ كێشە لە هۆڕمۆنەكانی لەش، نەخۆشی دەرونی و سترێسی زۆر.

 

- كرداری هەرس ناچالاكە و گرفتت هەیە لە هەرسكردنی خۆراك و زۆر كات گەدە تووشی ترشان دەبێت.

 

-برینەكانی لەش زۆر درەنگ ساڕێژ دەبن و خانەكان بە زوویی گەشە ناكەن، هاوكات دەكرێت ئەمە لە ئەنجامی كەمی زینك و نەخۆشی شەكرەش ڕووبدات.

 

ئەو ڤیتامینانەی بەرگری لەش بەهێز دەکەن:

 ڤیتامینC: بە یەکێک گەورەترین ئامرازەکانی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری دادەنرێت، لە ڕاستیدا کەمی ئەم ڤیتامینە نەخۆشت دەخات، ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە، پرتەقاڵ، شلیک، بیبەر، سپێناخ، برۆکلی و کەلەرم ڕۆژانە دەبێت بخورێن بۆ ئەوەی جەستە بە تەندروستی بمێنێتەوە.

 

ڤیتامینB6: زۆر گرنگە بۆ سیستەمی بەرگری و ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بەو ڤیتامینە بریتین لە مریشک، سەلەمۆن و تونا.

 

ڤیتامین E: زۆر بەسوودە بۆ دژە ئۆکسان کە دژی هەوکردنی ناو جەستە کار دەکات، خواردنەکانیش کە دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە بریتین لە، چەرەسات و خواردنە پاقلەمەنیەکان.