"ڕێگریکردن لە هاوسەرگیری منداڵ ئەرکی هەموو کەسێکە"

جانێ عەبدۆ، ئەندامی سەنتەری توێژینەوەی ژنۆلۆژی ناوچەی فورات، پرسی هاوسەرگیری منداڵانی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی سیاسی و ئەخلاقی بنیاد بنرێت، پێویستە پرسی هاوسەرگیری منداڵان کۆتایی پێبهێنرێت.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- هاوسەرگیری منداڵ، یان هاوسەرگیری کچانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ، یەکێکە لە دیاردە کۆمەڵایەتییە دواکەوتووەکان کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە، ئەم کێشەیە کە پشت بە هۆشی پیاوسالاری دەبەستێت، لێکەوتەی نەرێنی لەسەر بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی دروست هەیە، بۆ ڕێگریکردن لەم شێوازی هاوسەرگیرییە، لەسەر ئاستی جیهان و لە سیستمی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکدا چەندین یاسا و ڕێککەوتن هەیە، سەرەڕای ئەمەش کاری زیاتر بۆ ڕێگریکردن لێی دەکرێت.

 

جانێ عەبدۆ، ​​ئەندامی سەنتەری توێژینەوەی ژنۆلۆژی باسی لەوەکرد، هاوسەرگیری منداڵان یەکێکە لە پرسەکانی خەباتی ژنان، بە مەبەستی بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی و سیاسی و ڕێگریکردن لە هاوسەرگیریی منداڵان، هەروەها وتیشی: هاوسەرگیریی منداڵان ئێستا وەک بابەتێکی تایبەت لە کۆمەڵگەی ئێمە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەیر دەکرێت، بەداخەوە ئێستا لەلایەن منداڵ و خێزانەکانەوە قبوڵکراوە، بێگومان هۆکاری زۆر هەیە کە ئەم هاوسەرگیرییە ئەنجام بدرێت، لەوانەیە دۆخی شەڕ و سیستم و عەقڵییەتی سەرمایەداری، نەریت و تایبەتمەندییە دواکەوتووەکانی کۆمەڵگە، هەروەها شێوازەکانی پەروەردەکردن و گەورەکردنی کچان، ئەگەر منداڵێک کە جەستە و خەیاڵ و مێشک و تایبەتمەندی و جووڵە و ڕەفتارەکانی بەپێی تەمەنی ١٢-١٤ ساڵ بێت، چۆن خێزانێکی تەندروست بنیاد دەنرێت و کۆمەڵگە بەردەوام دەبێت، بەتایبەت لە ڕووی جەستەییەوە ئەم هاوسەرگیرییە کاریگەری زۆری لەسەر جەستەی منداڵ هەیە، کە دەکرێت وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ژیانیان هەژمار بکرێت، هەرچەندە هەزاران هەڵمەتی هۆشیاری و پەروەردە بۆ ئەم بابەتە ڕێکخرا، بەڵام دەبینین کە ئەم ڕووداوانە هێشتا ڕوودەدەن.

 

"منداڵان لەژێر ناوی بابەتی پوچدا هاوسەرگیری دەکەن"

جانێ عەبدۆ درێژە بە هەڵسەنگاندنەکەی دا و وتی: بۆ ئەم پرسە پێویستە لە ئاستی یەکەمدا ڕەخنە لە دایکان بگیرێت، زۆربەی دایکانمان لە تەمەنێکی بچووکدا هاوسەرگیریان کردووە و تا ئێستاش باسی ئەم بابەتە و مەترسییەکانی دەکەن، بەڵام لە لایەکی دیکەوە، هەمان هەڵە دووبارە دەکەنەوە و دەبنە هۆی ئەوەی منداڵەکانیان هەمان چارەنووس بژین، لە تەمەنی ٣ ساڵییەوە دەبینین کە منداڵەکە پەروەردە دەکرێت لەوەی ماڵ و منداڵ بەڕێوەببات، ئەمەش خاڵێک لە مێشکی نائاگایی منداڵدا دروست دەکات، کە کۆتایی ئەم منداڵانە هاوسەرگیرییە و لە هەر تەمەنێکدا ئاساییە، لەژێر ناوی شەرمەزاریدا ئەو ژیانەی کۆمەڵگە بۆ ژنان ئامادەی دەکات، بە باڵاکردن بە کچاندا، خستنەڕووی هاوسەرگیری وەک ڕێگەچارەی باش و وتنی ئەوان منداڵن و بەرژەوەندی خۆیان نازانن، ژیانی هەزاران منداڵ وێران بووە، بەهۆی ئەمەوە کێشە و ململانێکان لە کۆمەڵگەدا لە ئاستێکی بەرزدایە، توندوتیژیەکانیش پەیوەستە بەم بابەتە و لە ئەنجامدا جیابوونەوە ڕوودەدات و کۆتاییهێنان بە ژیانی لێدەکەوێتەوە.

 

"پاراستنی منداڵ بنیادنانی ئایندە و کۆمەڵگەیەکی ڕاستییە"

لە کۆتایی قسەکانیدا جانێ عەبدۆ داوای لە هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە کرد هەوڵی کۆتاییهێنان بە هاوسەرگیری منداڵان بهێنن و وتی: خەڵک ناتوانێت ڕاستینەی کۆمەڵگەی ئەمڕۆ و ڕابردوو ئاشت بکاتەوە، بەڵام ئێمە ئێستا لە سەدەی ٢١ داین، لە سەدەی گەشەسەندندا دەژین و خەڵک دەبێ بەپێی ئەمەش بەرپرسیار بن بەرامبەر پرسەکان، ئەرکی هەموو توێژەکانی کۆمەڵگەیە کۆتایی بە هاوسەرگیری منداڵان بهێنن، بەتایبەتی داوا لە ژنان دەکەین بتوانن ڕۆڵێکی کارا بگێڕن بۆ دڵنیابوون لە داهاتووی منداڵەکانیان، تا پارێزگاری لە کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی و سیاسی بکەن و بنیادی بنێن.