"توندوتیژی دژ بە ژنان لەگەڵ بوومەلەرزەکەدا زیادی کردووە"

گۆکچە کۆرکماز، دەروونناس ئاماژەی بەوەکرد، توندوتیژی لە تورکیا لەگەڵ بوومەلەرزەکەدا زیادی کردووە، تیشکیشی گرنگی یەکگرتن بۆ ژنان.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- سێ مانگ بەسەر بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا تێپەڕی کە ناوەندەکەی مەڕەش بوو، لە ١١ شاردا پێداویستییەکانی ژیانی خەڵک بە تەواوی دابین نەکراون، هاوڵاتیانی هەرێم دوای بوومەلەرزەکە لە ئاوی پاک بێبەشن، گەورەترین کێشە ئەوەیە کە توندوتیژی دژ بە ژنان لە چادرەکاندا بەردەوامە، لە دادگاکاندا کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە سکاڵا و داواکاری جیابوونەوە جێبەجێ ناکرێت، بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی دوای بوومەلەرزەکە، دوو ژن لەلایەن پیاوانەوە لە هاتای و یەکێکیان لە مالاتیا کوژراون، ژنانیش داوای هاوکارییان کردووە دژی ئەو توندوتیژییانەی لە چادرەکاندا زیادیان کردووە.

 

هەروەها ئەو ژنانەی کە بەشداربوون لە گەڕان بەدوای بوومەلەرزەکەدا چەندین بەرپرسیارێتییان لەو پرۆسەیەدا گرتە ئەستۆ، کاری چاودێری ئێستا لە کاتی بوومەلەرزەکەدا توندتر بوو، و سەلامەتی ژنان لە چادرەکاندا زۆرجار لە بەرنامەدایە، زۆرجار ئەوە لەبیر دەکرێت کە ژنان هەست بە سەلامەتی ناکەن لە چادرەکاندا و ناوچەکانیان سەلامەت نین، لە ماوەی ڕابردوودا ڕووداوەکەی ماڵاتیا دەریخستووە کە هیچ کارێک لەسەر ئەو نیگەرانییانە نەکراوە، گۆکچە کۆرکماز، دەرووناس ئاماژەی بەوەکرد، هیچ سکاڵایەک نەکراوە سەبارەت بە توندوتیژی لە ناوچەکانی بوومەلەرزەدا و بارودۆخی توندوتیژی بووەتە سیستماتیک، کێشەکانی ئەو ژنانەی لە ناوچەی بوومەلەرزەکەدا دەژین هاوبەش کردووە، حکومەت بوونی خۆی نیشان دەدات لەو شارانەدا کە هێشتا پێویستییان بە پەناگە و ئاوی پاک هەیە، لە ڕێگەی پاڵپشتی فێمێنیستی بۆ ئافاد، لە چەندین شاری بوومەلەرزەدا کاری کردووە، گۆکچە کۆرکماز چاوپێکەوتنی تاکەکەسی لەگەڵ ژنان ئەنجامداوەو دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ تیشک دەخاتە سەر پێداویستی شارەکان.

 

"دەوڵەت خەڵکی لە برسێتی و سەرمادا بەجێهێشت"

گۆکچە کۆرکماز ئاماژەی بەوەکرد، حکومەت بۆ ماوەی دوو مانگ لە ١١ پارێزگادا خەڵکی بۆ برسێتی و مردن بەجێهێشت، لە ڕاستیدا بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە سەرچاوەکانی جیاکردەوەو بوونی خۆی سەلماندووە بەوەی هەموو ئەو ناوچانەی بوومەلەرزەکە وەک ناوچەیەکی کرێ بۆ خۆی دەبینێت، ئێمە لێرەدا ناوچەیەکی چادرمان هەیە کە لەلایەن حکومەتەوە کراوەتەوە. بەڵام خەڵک دەڵێن ناتوانن پێداویستییە سەرەتاییەکانیان دابین بکەن، دوێنێ باڵەخانەیەک لە تەنیشت ناوچەی چادردا ڕووخێندرا، تەندروستی ئەوانەی لەوێدان  و  منداڵانیش ڕەچاو نەکران، ئێستا هەموو شوێنێک لە ژێر خۆڵ و تۆزدایە، لە هەموو شوێنێک فەرامۆشکردن هەیە، لەبەر ئەوە نییە کە ئەو سەرچاوەیان نییە، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە HDP، پشتیوانی فێمێنیستی بۆ AFAD، SES, TTB û KESK کردو هەوڵ دەدەن هەتا دەتوانن هاوکاری فراوان بکەن، لەبەرئەوە پێویستیان بە سەرچاوەی زیاتر هەیە.

 

گۆکچە کۆرکماز داوای لە ڕێکخراوەکانی کار و پیشەیی کرد بۆ پێداویستییەکانی ناوچەکانی بوومەلەرزە دەنگ بدەن و ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە بە یەکگرتووی خەبات لە شارەکاندا بکرێت.

 

"توندوتیژییەکان لە کاتی بومەلەرزەکەدا زیادیان کردووە"

گۆکچە کۆرکماز ئاماژەی بەوەکرد، توندوتیژی و کوشتنی ژنان لەگەڵ بوومەلەرزەکەدا زیادی کردووە و وتی: توندوتیژی پیاوان، توندوتیژی خێزانی، پێش بوومەلەرزەکە هەبوون و دوای بوومەلەرزەکەش ماون، بەگوێرەی ئەوەی لە چاوپێکەوتنە کەسیەکاندا تێبینیم کردووە، توندوتیژی پیاوان دژ بە ژنان زیادی کردووە، لەبەر ئەوەی لەبری ئەوەی ئازارو پرسەی خۆیان دەرببڕن، هەوڵ دەدەن ئازاری هاوسەرەکانیان یان منداڵەکانیان بدەن، من چووم بۆ ئەنتاکیا و ماوەیەک لەوێ بووم، چەندین ڕووداوی توندوتیژیمان بیست، هیچ شوێنێک نییە بۆ ژنان کە سکاڵای ئەو توندوتیژییە بکەن، مۆر چاتی کاری لەسەر کردووە بەڵام هیچ میکانیزمێکی دەوڵەت کار ناکات، لە هەموو شوێنێک پڕە لە پۆلیس و سەرباز، بەڵام ئەوان تەنها لەوێن بۆ ئەوەی ئاژاوە زیاد بکەن، ئێمە وەک ڕێکخراوەکانی ژنان پێکەوە هەوڵ دەدەین دژی ئەمە بوەستین.

 

"بارگرانییەکان لەسەر شانی ژنانن"

گۆکچە کۆرکماز ئاماژەی بەوەکرد، ژنان لە ناوچەی بوومەلەرزەکەدا سەختتر لەکاتی پەتاکە دەژین و وتی: لە پەتاکەدا ئێمە لە ماڵەکانماندا گیرمان خواردبوو، لەبەر ئەوەی قوتابخانە نەبوو، چاودێری منداڵان لەسەر شانی ژنان مایەوە، هەروەک چۆن باری کاری ماڵەوە لە پەتاکەدا زیادی کرد، ژنان لە بوومەلەرزەکەدا تا ڕادەیەک سەختتر دەژین، ژنان لەژێر بارودۆخێکی مەحاڵدا چاودێری خێزانی گەورە دەکەن، لێرە هەموو شارەکە ڕووخاوە، خەڵک خۆشەویستەکانیان لەدەستداوە و ژنانیش هەوڵدەدەن دووبارە ژیان بونیاد بنێنەوە، لەم ڕوانگەیەوە، تەنها ژنانن کە کار بۆ چاودێری دەکەن.

 

گۆکچە کۆرکماز لە کۆتاییدا تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانەوە و ئەو هاوکارییەی کە پێویستە هەبێت، وتی: ئەمە خۆی دەبێتە هۆی ماندوێتی جەستەیی و نەخۆشی، پێویستە ژیان دووبارە بونیاد بنێینەوە وەک ژنان، کاتێک ئەم شارە وێران بوو، پێویستە چەند شارێکی یەکسانتر و ئازادتر بونیاد بنێین.