"هەرچەند هێرش بکەن، ناتوانن هێزی ڕۆژنامەوانی کوردی تێکبشکێنن"

ڕۆژنامەنووسان ڕاپەرین عەلی و جیهان بیلگین، دەربارەی دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان لە باکووری کوردستان و تورکیا لە کاتی ئۆپەراسیۆنی قڕکردندا ئاماژەیان بەوەکرد، پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسیە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

قامیشلۆ- لە پرۆسەی ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار لە باکووری کوردستان و تورکیا، دەوڵەتی تورکیا ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی دەستپێکرد و دەیان کەسی ئازادیخواز و دڵسۆزی گەلی کورد و ڕۆژنامەنووسانی دەستگیرکرد، بێریتان جانۆزەر و سێ ڕۆژنامەنووسی دیکە لە زینداندان، ڕۆژنامەنووسانیش هەڵوێستی خۆیان لەو بارەیەوە دەخەنەڕوو.

 

"بە فشاری سەر ڕۆژنامەنووسان مافی مرۆڤ و ئازادیخوازان پێشێل دەکرێن"

ڕاپەرین عەلی، ڕۆژنامەنووس ئاماژەی بەوەکرد، چەندین ساڵە هێرشی فاشیزم دژی کۆمەڵگە و ژنان و خوێندکاران و سیاسەتمەداران و هونەرمەندان و ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دەدرێت و وتی: مافی ئازادی لە باکووری کوردستان و تورکیا پێشێل کراوە و ژنان و ڕۆژنامەنووسان زیاتر ئازار دەچێژن و بەربەست لەبەردەم کارەکانیاندا هەیە،  بە سەیرکردنی داتاکان، ڕوون دەبێتەوە لە زیندانەکانی تورکیادا چەند سیاسەتمەدار ڕووبەڕووی فشاری دەوڵەت دەبنەوە، لە هەمان کاتدا ڕوون دەبێتەوە کە چەند ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون، مرۆڤ دەزانیت کە دەوڵەتی تورکیا چەند مافی مرۆڤ و ئازادیخوازان دەچەوسێنێتەوە.

 

"پێشێلکردنی مافی رۆژنامەنووسیە"

ڕاپەرین عەلی ئاماژەی بەوەکرد، بۆ بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر دەوڵەت پەنا بۆ ئۆپەراسیۆن دەبات و وتی: دەوڵەتی تورکیا بەو خەونەوە دەژی کە جارێکی دیکە ببێتەوە بە فەرمانڕەوای ئەو وڵاتە و لەسەر ئەو بنەمایە پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردن دەکات، هیچ کەسێک لە ئیستادا ئەم دۆخە لە تورکیا قبوڵ ناکات، بەتایبەتی ژنان، بۆ بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر، دەوڵەت دەگەڕێتەوە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردن و دەستگیرکردن بەتایبەتی دژی ڕۆژنامەنووسان، بە بیانووی جۆراوجۆر، دەوڵەتی تورکیا ڕۆژنامەوانان دەستگیر دەکات، ڕۆژانە هەواڵی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان لە باکووری کوردستان و تورکیاوە دێت، بارودۆخی تورکیا، ئەوەی کۆمەڵگە دەیڵێت، ئەوەی ژنان دەیانەوێت، گەندەڵی لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەت، قەیرانی ئابووری، برسێتی، کوشتن و هەراسانکردن، بە ڕوون و ئاشکرا ڕوون دەکرێتەوە، ڕێگە بە دەوڵەت دەدات کە بڕوات، دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەگەرییە.

 

یاسای سانسۆر

ڕاپەرین عەلی وتیشی: ڕۆژنامەنووسان لە مافی ڕۆژنامەوانی و کارەکانیان دوورخراونەتەوە، لەژێر ناوی یاسای سانسۆر، دەوڵەتی تورکیا فشارێکی زۆر دەخاتە سەر ڕۆژنامەنووسان، دەوڵەت ئەم یاسایەی دەرکردووە و ئامانجی ئەوەیە ڕۆژنامەنووسان لە دەرەوەی ئەو هێڵە دووربخاتەوە کە بەڕێوەی دەبات و دژایەتی مافی ڕۆژنامەگەری و کارکردنیان دەکات، ئەمڕۆ ڕۆژنامەگەری ئازاد میراسێکی دەوڵەمەندی هەیە، هیچ کەسێک ناتوانێت ڕێگری بکات لە نووسینی ڕاستی و بڵاوکردنەوەی، زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن داخران، ماڵپەڕەکان داخران، بەڵام ڕۆژنامەنووسان کارەکانیان ئەنجام دا. بوون بە دەنگ و ڕەنگی ڕاستی کۆمەڵگە، ئەمەش یەکێکە لە ئەرکەکانی ڕۆژنامەوانی ئازاد، بەو دەستگیرکردنانە، هیچ کەسێک ناتوانێت دەنگی کۆمەڵگە بشکێنێت و ڕاستییەکان لەناو ببات.

 

"پلانی سولەیمان سۆیلو بوو"

جیهان بیلگین، ڕۆژنامەنووس ئاماژەی بەوەدا، ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدارانی کورد، پلانی سولەیمان سۆیلو بوو و وتی: ئەو داوای پڕوپاگەندەی کرد بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا و باکووری کوردستان لەسەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدارانی کورد، گرنگ نییە چەند هێرش دەکەنە سەر هێزی ڕۆژنامەوانی کوردی کە خەبات دەکات ناتواندرێت تێکبشکێندرێت، چونکە میراسێکی گەورەی مام موسایە، ڕۆژنامەگەری کوردی هەر بەردەوامەو دیموکراسی شکستخواردوو لە تورکیا زیاتر دەردەکەوێت و ئەمەش بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان ئاشکرا دەبێت،  بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس و شوێنکەوتوانی مام موسا، کە هەوڵیان دەدا لە هەموو ساتێکدا ڕاستی بنووسن و بڵێن، دەیانویست هەستی ڕەگەزپەرستی بەرامبەر گەلی کورد زیاد بکەن.

 

"دەبێت حکومەت بڕوخێت"

جیهان بیلگین وتی: هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ گرنگن و چارەنووسازن، بۆیە کۆتایی بە ڕێککەوتنی لۆزان دێت و دەبێت دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لەناوببرێن، کۆمەڵگە و گەل نایانەوێت ئەم حکومەتە لەسەر پێیەکانی بمێنێتەوە و بەردەوام بێت لەم کارەدا، پێویستە هەموو کەسێک بە بەرپرسیارێتییەکی نەتەوەیی دەستی خۆی بخاتە ژێر بەردەوەو ئەم دەسەڵاتەی لە دژی سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسان و دیموکراسیە بچێت، لەم پرۆسەیەدا پێویستە خەباتی ژنان، ڕۆژنامەنووسان، سیاسەتمەداران و ئازادیخوازان زیاد بکرێت.

 

"تێکۆشانی ڕۆژنامەنووسان ناوەستێت"

جیهان بیلگین لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: دەبێت ئاکەپە و مەهەپە بزانن کە ئێمە شوێنکەوتووی مام موساین، ئێمە شوێنکەوتووی ڕێگاکەیین، هەرچی دەستگیرکردن و کۆمەڵکوژییەک کە دەیانەوێت بەدەستی بهێنن، ئەوەیان بەدەست نەهێنا، بەو شێوازە نە خەباتی گەلی کورد و نە ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بوەستێنن. هەتا کۆتایی، ئێمە شوێنکەوتووی هاوڕێ ڕۆژنامەنووسەکانمانین.