مانگرتن و ناڕەزایەتی زۆرانبازانی ژن لە هیندستان

ژنانی زۆرانبازی هیندستان لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا، سەرۆکی فیدراسیۆنی زۆرانبازی بریج بوشان سینگیان بە ئازاردانی سێکسی تۆمەتبار کردووە و داوای دەستگیرکردنی دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

زۆرێک لە زۆرانبازانی ژن لە هیندستان جارێکی دیکە ناڕەزایەتیان دەربڕی و داوای دەستگیرکردنی سەرۆکی فیدراسیۆنی زۆرانبازی، بریج بوشان سینگیان کرد بە تۆمەتی ئازاردانی سێکسی.

 

دوای بیستنی حاڵەتەکانی ئازاردانی سێکسی بۆ ژنانی زۆرانباز لە هیندستان لەلایەن سەرۆکی فیدراسیۆنەکەوە، بەرپرسانی حکومەت ڕایانگەیاند کە لێکۆڵینەوە دەستپێدەکەن، بەڵام هێشتا وردەکارییەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە بڵاونەکراوەتەوە.

 

ژنە زۆرانبازەکان دژی دادگاییکردنی بریج بوشان سینگ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، حکومەت ڕایگەیاند کە بریج بوشان سینگ بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک دەست لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە، لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە چالاکییەکانی فیدراسیۆنەکە پێکهێنرا، تا ئێستاش ڕوون نییە کە ئایا بریج بوشان سینگ دەست لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانی یان نا.

 

زۆرانبازەکان ڕایانگەیاند، ئەگەر بریج بوشان سینگ لە پۆستەکەی بەردەوام بێت، ئەوا بەناوی هیندستانەوە بەشداری پێشبڕکێکان ناکەن، هەروەها حەوت زۆرانبازی دیکەش ڕایانگەیاندووە کە لەلایەن بریج بوشان سینگەوە ئازاری سێکسیان کراوەتە سەر و سکاڵایان لە پۆلیس تۆمارکردووە.