نێرگس محەمەدی: سەپاندنی حیجاب دەستدرێژییە بۆ سەر ژنان و کۆمەڵگە
نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و دەستبەسەرکراوی سیاسی لە زیندانی ئەڤین، ڕایگەیاند، "ئیجابی ناچاری دەستدرێژییە بۆ سەر ژنان و کۆمەڵگە، ئێمە پاشەکشە ناکەین".
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی نیسان، چالاکوانی مافی مرۆڤ و دەستبەسەرکراوی سیاسی لە زیندانی ئەڤین، نێرگس محەممەدی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "خەبات دژی حیجابی ناچاری تەنها لەپێناو مافەکانی ژنان نییە، بەڵکو بۆ شکستی هەژموونی حکومەت ئەنجام دەدرێت".
لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا جەختی لەوە کردەوە، "ژنان لە دڵی ستراتیژیەتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە دان، ژنان گەل بەرەو کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی حوکمڕان ئاڕاستە دەکەن".
نێرگس محەمەدی داوای لە ژنان کرد، "ڕێگە نەدەن حکومەت بەردەوام بێت لە نیشاندانی دەسەڵاتی وەهمی و لاوازی خۆی بە سەپاندنی حیجابی ناچاری، سەرەڕای هەڕەشە و فشار و ستەمەکان، هەموو شەقام و گۆڕەپان و گەڕەکێک بکەنە شوێنی بەرخۆدان و خەبات".