گۆڕەکانی سەمسور بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە

گۆڕستانی شارەوانی، کە ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی سەمسوردا گیانیان لەدەستداوە بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ تێیدا نێژراون، بەهۆی بارانەکەوە زیانیان پێگەیشتووە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

سەمسور- دەیان هەزار کەس لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەمسور بە خاک سپێردراون، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتەوە لە ژێر باڵەخانەکاندا گیانیان لەدەستدا، لەو شارەی کە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ڕوون نەبووەتەوە، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە گۆڕستانەکە ئاو بردوویەتی و بەردی گۆڕەکان ڕوخاون و ئەو تەختانەی کە وەک بەردی گۆڕ دانرابوون، لەناوچوون.

 

مردووەکان ڕێزیان لێ نەگیرا

کاتێک تەرمەکان لە ژێر داروپەردووەکانەوە هێنرانە دەرەوە، یەکەم وێستگەیان ڕاڕەوی نەخۆشخانەکان بوو، پاشان لەگەڵ ئەو تەرمانەی کە بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ دەرهێنران بۆ مردووخانە بردران و لەوێ هێڵدرانەوە و دواتر لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا نێژران، لەسەر بەردی گۆڕەکان لەبری ناو ژمارە نووسران و بە پەڕۆ و پارچە قوماش دیاریکران، لە سەنتەری شارەکەدا چوار ناوچەی جیاواز بۆ ئەو کەسانە دروستکراون کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە و تەنها پێنج هەزار کەس لە گۆڕستانی شارەوانیدا بەخاک سپێردراون.

 

ئەو گۆڕستانە کە هەر بەردێکی چیرۆکێکی جیاوازی هەیە، بەهۆی ئەو بارانەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا باریوە، زیانی پێگەیشتووە، لەو گۆڕستانەدا کە تەختە و بەردەکانی تێکچوون بەسەر یەکدا، هەندێک لە گۆڕەکان تاپۆڵکە خاکیان لێ دروستبووە.

 

لە گۆڕستان جێگایەک بۆ دەزگای دیانەت تەرخان کرا

لەو گۆڕستانەدا کە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، ئەندامانی دەزگای دیانەت لە یەکەم ڕۆژی بوومەلەرزەکەوە لە گۆڕستانەکەدا بوون و شوێنێکی جیایان بۆ تەرخانکرا، ئەندامانی دامەزراوەکە بە دایکان دەڵێن "نەگرین" و کە دەگرین هەمیشە "چارەنووس" بۆ ئەو خێزانانە ڕادەگەیەنن کە دێن بۆ سەردانی گۆڕستان.